کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەرزڕاگرتنی یادی دامەزارنی کۆماری کوردستان لە شاری نەشڤێڵ لە ئەیالەتی تێنێسی ئامریکا

23:41 - 8 رێبەندان 2724

ئێوارەی ڕۆژی شەممە ٦ی ڕێبەندان(٢٥ی ژانویەی ٢٠٢٥ی زایینی کومیتە ناوچەی نەشڤێڵی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران یادی ٧٩یەمین ساڵیادی کۆماری کوردستانی بەرز ڕاگرت.

دەسپێکی بەرنامەکە لەلایەن فەریبۆرز جەباری بەڕێوەبەری ڕێوڕەسمەکە بە خوێندنەوەی  سروودی نەتەوایەتی ئەی ڕەقیب و ساتێک بێدەنگی بۆ یادی شەهیدانی کوردستان دەستی پێ کرد.

بەڕێز کاک یووسف مەولوودی پەیامی ناوەندی بەڕێوەبەریی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێرانی پێشکەش بە ئامادەبووان کرد .

لاوانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە زمانی ئێنگلیزی لەلایەن خاتوو نەوا پەیمۆزد پەیامێکیان پێشکەش کرد.

پاشان بەڕێز کاک نزار شەڕانشی پەیامی دیاسپۆڕای سەنتەری نەشڤێڵی پێشکەش کرد.

 پەیامی پیرۆزبایی یەکیەتیی نیشتمانی و پارتی دێمۆکراتی کوردستانی عێراق لەلایەن بەڕێوەبەری ڕێوڕەسمەکە خوێندرایەوە و سپاس و پێزانینیان بۆ ڕەوانە کرا. 

لە درێژەی ڕێوڕەسمەکەدا پەیام و سپاسی کاک حەسەن نازی بۆ بەشداران و ئەویندارانی  یادی کۆمار پێشکەش کرا. هاوڕێی پێشمەرگە کاک محەممەد قەرەخدری بە خوێندنەوەی  شێعرێک بۆ بەشداربووان ڕێوڕەسمەکەی بەتینتر و ڕازاوەتر کرد.

ڕێوڕەسمەکە بە شایی و هەڵپەڕکێی کوردەواری  کۆتایی پێ هات.