ڕۆژی سێشه‌ممه ٢ی ڕێبه‌ندان ١٤٠٣ حوسێن خه‌لیلی مامۆستای خانه‌نشینکراو و یه‌کێک له چالاکه دیار و به‌رچاوه مه‌ده‌نی و ژینگه‌ییه‌کانی سه‌رده‌شت له‌لایه‌ن هێزه سه‌رکوتکه‌ره‌کانی ڕێژیمه‌وه به شێوه‌یه‌کی توندوتیژانه‌وه ده‌سبه‌سه‌ر کرا.
به‌پێی زانیارییه‌کانی چاو نیووز، حوسێن خه‌لیلی له چالاکانی ئه‌ندامی کۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نیی ناوچه‌ی سه‌رده‌شت له‌لایه‌ن هێزه سه‌رکوتکه‌ره‌کانی ڕێژیمه‌وه به‌بێ نیشاندانی بەڵگەی یاسایی و به شێوه‌یه‌کی بێڕێزیانه و بە گه‌مارۆدانی ماڵه‌که‌ی ده‌سبه‌سه‌ر کراوه.
هه‌مان سه‌رچاوه ڕایگه‌یاندووه: "حوسێن خه‌لیلی له دامه‌زرێنه‌رانی شاخه‌وانیی سه‌رده‌شته و له دوای دوو ڕۆژ لێکۆڵینه‌وه و ئه‌شکه‌نجه‌ی ڕۆحی و ڕه‌وانی، ڕۆژی پێنجشه‌ممه له گرتووخانه ئازاد کرا.
له دوای بانگه‌وازی حیزبه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان به‌نیسبه‌ت سزای له‌سێداره‌دانی په‌خشان عه‌زیزی و وریشه مورادی، له ڕۆژی چوارشه‌ممه ٣ی ڕێبه‌ندان له زۆربه‌ی شاره‌کانی کوردستان دووکانداران و بازاڕییان دووکانی خۆیان داخست و له دوای مانگرتنی سه‌رکه‌وتووانه‌ی بازاڕییان، هێزه سه‌رکوتکه‌ره‌کانی ڕێژیم هه‌تا ئێستا زیاتر له ٥٠ هاووڵاتییان له پێوه‌ندیی له‌گه‌ڵ ئه‌و مانگرتنه‌دا ده‌سبه‌سه‌ر کردووه.