به‌پێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ئێران، ڕێژیم له ماوه‌ی یه‌ک ساڵی ڕابردووی زایینی‌دا زیاتر له هه‌زار که‌س له‌وانه ٧ منداڵ، ٣٤ ژن و ١١٩ که‌سی خه‌ڵکی به‌لووچستانی له سێداره داوه.
به‌پێی ڕاپۆرتی ئه‌و ڕێکخراوه‌یه ڕێژه‌ی له‌سێداره‌دراوانی ساڵی ٢٠٢٤ی زایینی‌دا به بەراورد لەگەڵ ساڵی ٢٠٢٣، ١٦ له‌سه‌د زیادی کردووه و ته‌نیا ٤٧ له‌سه‌دی له‌سێداره‌دانەکان له سێ مانگی کۆتایی ساڵدا جێبه‌جێ کراون.
ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ئێران له ڕاپۆرته‌که‌یدا باس له‌وه ده‌کات که ڕه‌وتی له‌سێداره‌دان له سه‌ره‌تای ساڵی زایینیشه‌وه هه‌ر به‌رده‌وامه و له ماوه‌ی پێنج ڕۆژدا ١٢ که‌س له به‌ندیخانه‌کانی قزڵحه‌سار، به‌نده‌رعه‌باس، یاسووج و مه‌لایه‌ر له سێداره دراون.
ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران سه‌ره‌ڕای له‌سێداره‌دانی به‌ندکراوان به شێوه‌یه‌کی ڕه‌مه‌کی و نادادپه‌روه‌رانه، کۆمه‌ڵێک سزای دژه‌مرۆیی و بێڕه‌حمانه‌ی تری وه‌کوو؛ بڕینه‌وه‌ی قامکی به‌ندکراوان له کارنامه‌ی ڕه‌شی خۆیدا تۆمار کردووە.
له پێڕستی جیهانی له‌سێداره‌دانی به‌ندکراواندا ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران له دوای وڵاتی چین که زیاتر له یه‌ک میلیارد و نیو حه‌شیمه‌تی هه‌یه له پله‌ی دووهه‌مدایه.