به وته‌ی به‌رپرسان و ناوه‌نده ئامارییه‌کانی ڕێژیم له ئێران‌دا ٣٢ میلیۆن که‌س تووشی هه‌ژاریی خۆراک بوونه و توانای دابینکردنی ژه‌مه خۆراکی ڕۆژانه‌یان نییه.
ناوه‌ندی کار و بژێویی کۆمه‌ڵایه‌تیی ڕێژیم له دووتوێی ئامارێکی دوور له ڕاستیدا ڕایگه‌یاندووه، ٢٢ هه‌تا ٢٧ له‌سه‌دی خه‌ڵکی ئێران هه‌ژارن و له‌گه‌ڵ کێشه‌ی دابینکردنی پێداویستییه سه‌ره‌تاییه‌کان ڕووبه‌ڕوون.
ئیبراهیم سادقیفه‌ر سه‌رۆکی ناوه‌ندی کار و بژێوی کۆمه‌ڵایه‌تیی ڕێژیم سه‌ره‌ڕای باسکردن له قه‌یرانی که‌میی خۆراک و هه‌ژاری له ئێران‌دا وتوویه‌تی: "ئه‌مڕۆ له ئێران‌دا هه‌ژاری بابه‌تی په‌راوێزخراو نییه و بووه‌ته ڕاستییه‌کی حاشاهه‌ڵنه‌گر که به‌شێکی زۆری کۆمه‌ڵگەی ئێرانی گرتووه‌ته‌وه".
هه‌روه‌ها ناوه‌ندی ئامار و به‌دواداچوونی مه‌جلیسی ڕێژیم له ڕاپۆرتێکدا به ئاماژه‌دان به‌وه‌ی له ئێستادا زیاتر له ٣٢ میلیۆن که‌س له‌ژێر هێڵی هه‌ژاریی خۆراکدان به‌نیسبه‌ت ئه‌و ڕه‌وته‌وه هۆشداریی دا و وتی: "ڕه‌وتی هه‌ڵاوسانی له‌ڕاده‌به‌ده‌ر له چه‌ند ساڵی ڕابردوودا زۆر به خێرایی له په‌ره‌سه‌ندندایه".
ئه‌و ناوه‌نده ئامارییه‌ی ڕێژیم له درێژه‌ی ئه‌و ڕاپۆرته‌دا نووسیویه‌تی: "له ساڵی ڕابردوودا یه‌ک له سه‌ر سێی خه‌ڵکی ئێران توانایی دابینکردنی پێداویستییه سه‌ره‌تاییه‌کانی خۆیان نییه و له ژێر هێڵی هه‌ژاریدان".
ڕۆژنامه‌ی "دنیای ئێقتیساد" یش له‌و بواره‌وه نووسیویه‌تی: "هێڵی هه‌ژاریی بنه‌ماڵه‌یه‌کی سێ که‌سی که تاران نزیک به ٢٠ میلیۆن تمه‌نه".
هه‌رچه‌ند ناوه‌ند و داموده‌زگاکانی ڕێژیم له هیچ بوارێک‌دا ئاماری دروست و ورد بڵاو ناکه‌نه‌وه و هه‌مووکات ئاماره‌کانیان بۆ خۆڵ له چاو خه‌ڵک کردن و چه‌واشه‌کارییه و ئاماری هه‌ژاری و هه‌ڵاوسان زۆر له‌و ئاماره‌ی ڕێژیم بڵاوی کردووه‌ته‌وه زیاتر و کاره‌ساتبارتره.