ڕۆژی پێنجشەممە ١٣ی بەفرانبار (٢ی ژانویەی ٢٠٢٤) ڕێوڕەسمی ماڵاوایی لە سیلڤیا گران، دۆستی لەمێژینەی کورد و بە تایبەتی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە شاری ژنێڤ وڵاتی سویس بەڕێوە چوو .
خاتو سیلڤیا گران هاوڵاتییەکی سویسی بوو کە لە تەمەنی ٦٩ ساڵیدا و لە ڕێکەوتی ٢٨ی دێسامبری ٢٠٢٤ لە شاری ژنێڤی وڵاتی سویس بە هۆی نەخۆشییەوە کۆچی دوایی کرد.
خاتوو سیلڤیا سەرەڕای ئەوەی کە هاوڵاتییەکی سویسی بوو بەڵام بە تەواوی دەرکی بە مافە زەوتکراوەکانی گەلی کورد کردبوو و خۆی بە تاکێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەزانی و لە هەموو بوارێکەوە توانایی خۆی خستبووە خزمەت کورد و بزووتنەوە ڕەواکەیەوە.
خاتوو سیلڤیا چەندین جار سەردانی بنکەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانی کردبوو و لە بواری تەندروستی و پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری دەرمانی و پزشکییەوە لە ڕێگای ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤەوە هەموو یارمەتییەکی پێشکەشی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران دەکرد.
بەداخەوە کورد بە لەدەستدانی خاتوو سیلڤیا یەکێکی دیکە لە دۆستە هەرە نزیکەکانی خۆی لەدەست دا.