کۆمیسێری مافی مرۆڤی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان که له هه‌مان کاتدا جێگری سه‌رۆکی گشتیی ئه‌و ڕێکخراوه‌یه، سه‌ره‌ڕای داواکاری له ڕێژیم به‌نیسبه‌ت ڕاگرتنی سزای له‌سێداره‌دان ڕایگه‌یاندووه: "له ساڵی ٢٠٢٤ی زایینی‌دا لانیکه‌م ٩٠١ که‌س له سێداره دراون".
فولکر تورک کۆمیسێری مافی مرۆڤی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕۆژی سێشه‌ممه ١٨ی به‌فرانبار ڕایگه‌یاند: "به‌پێی ڕاپۆرته‌کان، ته‌نیا له ماوه‌ی یه‌ک حه‌فته له مانگی دێسامبردا نزیک به ٤٠ که‌س له سێداره دراون".
ئه‌و به‌رپرسه باڵایه‌ی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان به‌نیسبه‌ت هه‌ڵکشانی ئاماری له‌سێداره‌دراوان نیگه‌رانیی خۆی ده‌ربڕی و وتی: "کاتی ئه‌وه هاتووه که ڕێژیم شه‌پۆلی له‌سێداره‌دان ڕابگرێت".
هه‌ر له‌و پێوه‌ندییه‌دا فولکر تورک له وه‌رزی هاوینی ئه‌مساڵدا سەبارەت بە چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاماری له‌سێداره‌دان له‌لایه‌ن ڕێژیمی ئێرانه‌وه هۆشداریی دابوو.
ناوبراو داوای له به‌رپرسانی ڕێژیم کردووه که له جیبه‌جێکردنی سزای له‌سێداره‌دراوان خۆی ببوێرێت و سزای ئه‌و به‌ندکراوانه‌ی ئه‌و سزایه‌یان له سه‌ره ڕابگرێت و هه‌ڵیانوه‌شێنێته‌وه.
هه‌ر له‌و پێوه‌ندییه‌دا ئه‌و به‌رپرسه‌ی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان له‌مه‌ڕ ئه‌و جینایه‌تانه‌ی ڕێژیم هۆشداریی داوه وتی: "سزای له‌سێداره‌دان له‌گه‌ڵ مافی ژیاندا ناته‌با و ناسازگاره" و ئه‌و سزایانه "مه‌ترسیی له‌سێداره‌دانی که‌سانی بێتاوانی به‌دواوه‌یه و ئه‌وه‌ش بۆ قبووڵکردن نابێت و له هه‌ر حاڵه‌تێکدا دژی له‌سێداره‌دانم".
شایانی باسه ئه‌و ڕێژه زۆره‌ی له‌سێداره‌دان له‌لایه‌ن ڕێژیمه‌وه له ماوه‌ی ٩ ساڵی ڕابردوودا بێوێنه بووه.