
شانتال کامبیوا سکرتێری گشتیی ئینترناسیۆناڵ سۆسیالیست، بەبۆنەی بەڕێوەچوونی کۆنگرەی ١٧ی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاو کردەوە.
دەقی پەیامەکە بەم چەشنەیە:
پیرۆز بێ کۆتاییهاتنی سەرکەوتووانەی حەڤدەیەمین کۆنگرەکەتان
هەڤاڵانی هێژا،
بە بۆنەی کۆتاییهاتنی سەرکەوتووانەی حەڤدەیەمین کۆنگرەکەتان، لەلایەن ئینترناسیۆناڵ سۆسیالیستەوە پیرۆزبایی خۆمانتان پێشکەش دەکەین. پابەندبوونی ئێوە بە بایەخە دێموکراتیکەکان، بەشداریی سیاسی و، مافەکانی مرۆڤ شایانی دەستخۆشییە و ڕەنگدانەوەی خۆڕاگریی ئەوانەیە کە هەوڵ بۆ وەدیهێنانی کۆمەڵگایەکی دادپەروەرانەتر و گشتگیر دەدەن.
لە سەردەمی نادڵنیایی سیاسی و ئالنگارییەکانی ناوچەییدا، خەبات بۆ ڕێگاچارە ئاشتیخوازانە و دێموکراتیکەکان فرە گرینگە. ئێمە دان بە گرینگیی دیالۆگ، یەکگرتوویی و هاوکاری بۆ گەشەپێدانی خولیا دێموکراتیکەکان و دڵنیا بوون لە ئازادییە بنەڕەتییەکان بۆ هەمووان دادەنێین.
هیوای سەرکەوتنتان لە هەوڵە بەرەدەوامەکانتان بۆ برەودان بە دێموکراسی، مافەکانی مرۆڤ و دادپەروەریی کۆمەڵایەتی بۆ بە ئاوات دەخوازین.
شانتال کامبیوا
سکرتێری گشتیی ئینترناسیۆنال سوسیالیست