کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەڕێوەچوونی کۆڕی پرسە و هاوخەمیی دایە خەجێ موتەفیق ئەدیب لە وڵاتی دانمارک

11:45 - 21 رێبەندان 2724

ڕۆژی شەممە ٢٠ ڕێبەندانی ١٤٠٣،  کۆڕێکی پرسە و هاوخەمی بۆ دایە خەجێ موتەفیق ئەدیب لەلایەن کۆمیتەی حیزبی دێموکتراتی کوردستانی ئێران و هەروەها بنەماڵەی کۆچکردوو بەڕێوە چوو.

سەرەتا لەلایەن خاتوو شاناز کاکەئازەر بەڕێوەبەری کۆڕی پرسە و هاوخەمی بەخێرهاتنی ئامادەبووان کرا، دوای پێشکەشکردنی پارچە هۆنراوەیەک لەلایەن بەڕێوەبەری ئەم کۆڕیادەوە، کورتەیەک لە ژیانی دایە خەجێ خوێندرایەوە.

دواتر پەیامی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران کۆمیتەی دانمارک بە بۆنەی کۆچی دوایی دایە خەجێ لەلایەن مەسعوود نادری ئەندامی کۆمیتە ناوچەی شیلەند پێشکەش کرا و پاشان پەیامی یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستان لەلایەن خاتوو شاناز کاکە ئازەر بەرپرسی یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێرانەوە لە وڵاتی دانمارک خوێندرایەوە.

 لە بڕگەیەکی دیکەدا ئاڵبۆمێک لە وێنە بەجێماوەکانی دایە خەجێ بە شێوەی فیلم کە لەلایەن بنەماڵەی دایە خەجێ بە هاوکاریی هاوڕێیان  ئیبراهیم ڕەسوڵزادە و وریا مەلاک ئامادە کرابوو نیشان درا.

دواتر پەخشانێک بۆ دایە خەجێ لەلایەن ئەحمەد ڕەحمانییەوە پێشکەش کرا.

لە بڕهەی کوتایی ڕێوڕەسمەکەدا، سپاسنامەی بنەماڵەی موتەفیق ئەدیب لەلایەن "بێستوون محەممەدزادە"وە پێشکەش کرا.