
ناسر سه‌راج، پێشێلکاری دیاری مافی مرۆڤ و به‌رپرسێکی ناوزڕاوی ڕێژیم وه‌کوو سه‌رۆکی ستادی به‌ناو مافی مرۆڤ له ئێران‌دا دیاری کرا.
ناسر سه‌راج، سه‌رۆکی پێشووی ڕێکخراوی چاودێریی ڕێژیم که له پێشێلکاریی ئاشکرا و جیددیی مافی مرۆڤ له ئێران‌دا ڕۆڵێکی سه‌ره‌کیی گێڕاوه، به حوکمی غوڵام‌حوسێن ئێژه‌یی سه‌رۆکی هێزی به‌ناو دادوه‌ریی ڕێژیم وه‌کوو سه‌رۆکی ستادی مافی مرۆیی ڕێژیم دیاری کرا.
هه‌واڵده‌ریی هێزی به‌ناو دادوه‌ریی ڕێژیم "میزان"، ڕۆژی شه‌ممه ٢٠ی ڕێبه‌ندان بڵاوی کرده‌وه ناسر سه‌راج جێگری کاروباری نێونه‌ته‌وه‌یی هێزی به‌ناو دادوه‌ری، هاوکات له‌گه‌ڵ پاراستنی به‌رپرسایه‌تیی پێشووی، وه‌کوو سه‌رۆکی ستادی به‌ناو مافی مرۆڤیش له‌لایه‌ن ڕێژیمه‌وه دیاری کراوه.
شایانی باسه به سه‌رنجدان له کارنامه‌ی ڕابردووی ناسر سه‌راج ئه‌وه به ڕوونی ده‌رده‌که‌وێت که له ماوه‌ی ٤٦ ساڵی ڕابردوودا که به‌رپرسایه‌تیی جۆراوجۆری له‌نێو هێزی به‌ناو دادوه‌ریی ڕێژیم‌دا پێ بووه پێشێلکارێکی دیار و جیددیی مافی مرۆڤی له قه‌ڵه‌م ده‌درێت له‌و بواره‌وه مێژوویه‌کی ڕه‌شی هه‌یه.
ماڵپه‌ڕی "دادگوسته‌ر" که وه‌کوو بانکی زانیاریی "پێشێلکاریی مافی مرۆڤیی له ئێران"دا ناسراوه، نووسیویه‌تی: "سه‌راج له به‌رپرسایه‌تیی دادوه‌ریدا و که‌سێکی ناسراو له‌نێو هێزی به‌ناو دادوه‌ریی ڕێژیم، له پێشێلکارانی به‌رچاو و جیددیی مافی مرۆڤی له ئێران‌دا ناسراوه".