کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پیامی پیرۆزبایی سكرتێری حیزبی زەحمەتكێشانی كوردستان بەبۆنەی سەرکەوتنی کۆنگرەی ١٧ حیزبی دێموکرات

10:39 - 22 رێبەندان 2724

رای بەڕێز کاک مستەفا هیجری سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

سڵاوێکی گەرم..

بە بۆنەی سەرکەوتنی 17یەمین کۆنگرەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران "کۆنگرەی یەکگرتنەوەی دێموکراتەکان "و هەڵبژاردنی جەنابتان بە سکرتێری گشتیی، لەلایەن حزبی زەحمەتکێشانی کوردستانەوە گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی ئێوە و ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندی هەڵبژێردراوی کۆنگرە دەکەین . ئومێدەوارین بڕیار و ڕاسپاردەکانی کۆنگرەکەتان لەو قۆناخە گرینگ و هەستیارەدا، هاندەر بێت بۆ بەرەوپێشچوونی خەبات و دەستەبەرکردنی ماف و ئازادییە نەتەوایەتییەکانی گەلی کورد و یەکڕیزیی نێوان لایەنە سیاسییە کوردستانییەکان.

دووبارە سەرکەوتنی گۆنگرەکەتان پیرۆز بێت.

بەڵێن عەبدولڵا

سكرتێری

حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان

9ی شوباتی 2025