![](/content/upload/1/news/77675_w920.jpg)
سەرۆکی پارتی سەوزی كوردستان بەبۆنەی کۆتاییهاتنی کۆنگرەی ١٧ی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، پیرۆزبایی لە سكرتێری گشتیی حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران کرد.
دەقی پەیامەکە بەم چەشنەیە:
برای بەڕێزم کاک مستەفا هیجری سکرتێری گشتیی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران
سڵاوێکی ژینگەدۆستی
بە بۆنەی سەرکەوتنی (17) یەمین کۆنگرەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران “کۆنگرەی یەکگرتنەوەی دێموکراتەکان “و هەڵبژاردنی بەڕێزتان بە سکرتێری گشتی، لەلایەن پارتی سەوزی کوردستانەوە گەرمترین و جوانترین پیرۆزبایی ئاراستەی ئێوە و ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندیی هەڵبژێردراوی کۆنگرە دەکەین . ئومێدەوارین بڕیار و ڕاسپاردەکانی کۆنگرەکەتان لەو قۆناخە گرنگ و هەستیارەدا، هاندەر بێت بۆ بەرەوپێشچوونی خەبات و دەستەبەرکردنی ماف و ئازادییە نەتەوایەتییەکانی گەلی کورد و یەکڕیزیی نێوان لایەنە سیاسییە کوردستانییەکانی ڕۆژهەڵات زەرورێتی ئەم قۆناخی خەباتی سیاسییانەی هەموو لایەکمانە لە ژینگەیەکی سیاسییانە.
دووبارە هیوای سەرکەوتنی گۆنگرەکەتان بۆ دەخوازین، پیرۆز بێت.
براتان/ملکۆبازیانی
سەرۆکی پارتی سەوزی کوردستان
10/2/ 2025