![](/content/upload/1/news/77684_w920.jpg)
زیاتر له ٣٠ گرووپی داکۆکیکاری مافی ژنان له ناوچه‌که له به‌یاننامه‌یه‌کی هاوبه‌شدا خوازیاری هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی سزای له‌سێداره‌دانی په‌خشان عه‌زیزی و وریشه مورادی بوون.
ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٢ی ڕێبه‌ندان، زیاتر له ٣٠ گرووپ له داکۆکیکارانی مافی ژنان له ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاست و باکووری ئه‌فریقا له به‌یاننامه‌یه‌کدا وێڕای جه‌ختکردنه‌وه له‌سه‌ر به‌ره‌وپێشچوونی دروستی پێڕاگه‌یشتن به دۆسییه‌ی ئه‌و به‌ندکراوه کوردانه و به‌ڕێوه‌چوونی دادگایه‌کی دادپه‌روه‌رانه، له‌سێداره‌دانیان وه‌کوو سزایه‌کی دژه‌مرۆیی و پێشێلکردنی ئاشکرای مافی مرۆڤی له قه‌ڵه‌م داوه.
ئه‌و ناوه‌ندەی تایبەت بە مافی ژنان و مافی مرۆڤ ئاماژەیان بەوە کردووە کە ورده‌کارییه‌کانی دۆسییه‌ی په‌خشان عه‌زیزی نیشانده‌ری بێتاوانبوونی ناوبراون و هۆی مەحکوومکرانی نە بە هۆی ئەنجامدانی کردەوەی تاوانکارانە بەڵکوو بەپێی خواست و ویستی دەزگای بەناو دادوەریی کۆماری ئیسلامی بووە.
هه‌روه‌ها پێشتریش برای په‌خشان عه‌زیزی ڕایگه‌یاندبوو: "په‌خشان له هیچ حیزب و گرووپێکدا ئه‌ندام نییه و هیچ به‌ڵگه‌یه‌ک له‌سه‌ر ئه‌و تۆمه‌ته له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه نه‌خراوه‌ته ڕوو و له‌و بواره‌وه ته‌نیا پشتیان به ڕاپۆرتی لێکۆڵه‌رێکی دۆسییه‌که‌ی به‌ستووه".
په‌خشان عه‌زیزی، یاریده‌ده‌ری کۆمه‌ڵایه‌تی و چالاکی مه‌ده‌نی، سه‌ره‌تای مانگی خه‌رمانانی ئه‌مساڵ له‌لایه‌ن لقی ٢٦ی به‌ناو دادگای ئینقلابی ڕێژیمه‌وه له تاران به سه‌رۆکایه‌تیی ئیمان ئه‌فشاری به تۆمه‌تی "به‌غی" سزای له‌سێداره‌دانی به سه‌ردا سه‌پێندرا.
په‌خشان عه‌زیزی وه‌کوو یاریده‌ده‌ری کۆمه‌ڵایه‌تیی سه‌ردانی ڕۆژاوای کوردستانی کردووه و یاریده‌ری ئه‌و ژنه ئیزیدیانه‌ی بووه که له ده‌ستی داعش هه‌ڵاتوون.
پارێزه‌ری په‌خشان عه‌زیزی ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٩ی به‌فرانبار ڕایگه‌یاند: سزای له‌سێداره‌دانی پەخشان له‌لایه‌ن لقی ٢٦ی به‌ناو دادگای ڕێژیمه‌وه له تاران ده‌ر کراوه.
وریشه مورادی، به‌ندکراوی سیاسی تەمەن ٣٩ ساڵ، له ڕێکه‌وتی ٢٠ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠٣ی هه‌تاوی، له‌لایه‌ن لقی ١٥ی دادگای ئینقلابی ڕێژمه‌وه له تاران، به تۆمه‌تی به‌غی سزای له‌سێداره‌دانی به‌سه‌ردا سه‌پێندرا.
ناوبراو له ١٠ی گه‌لاوێژی ١٤٠٢ی هه‌تاوی، له ده‌وروبه‌ری شاری سنه ده‌سبه‌سه‌ر کرا و له ڕێکه‌وتی ٥ی به‌فرانباری ١٤٠٢ی هه‌تاوی، دوای تێپه‌ڕاندنی هه‌موو قۆناغه‌کانی لێپرسینه‌وه له گرتنگه‌ی وه‌زاره‌تی ئیتلاعات
ناسراو به به‌ندی ٢٠٩ی به‌ندیخانه‌ی ئێڤین، بۆ به‌ندی ژنانی ئه‌و به‌ندیخانه‌یه ڕاگوێزرا.