
ئێوارەی یەکشەممە ٢١ی رێبەندان، شۆڕش عەلیپوور کوڕی کاک مەجید عەلیپوور و خاتوو بەهیە جیهانی، لە تەمەنی ٤٠ ساڵیدا و بە هۆی جەڵتەی دڵەوە ماڵاوایی لە ژیان کرد.
ناوبراو گەنجێکی دڵسۆز بە نەتەوەکەی و وەفادار بە ڕێبازی شەهیدانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بوو.
شۆڕش یەکێک بوو لەو لاوانەی کە بۆ خۆپێگەیاندن و ڕاهێنان لە دەرەوەی وڵات گەڕابوویەوە بۆ کۆردستان و بەشداریی لە دەورەیەکی فێرگەی سیاسی نیزامی کردبوو.
ناوبراو لە ساڵی ١٣٨٩ بەشداربووی دەورەی ١٩٦ فێرگەی سیاسی نیزامی بوو.
ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بەم بۆنەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵە و خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.