![](/content/upload/1/root/77725_w920.jpg)
به‌پێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی "هه‌نگاو" له ساڵی ٢٠٢٤ی زانییدا، ٩٠٩ به‌ندکراو له‌لایه‌ن ڕێژیمی ئیسلامیی ئێرانه‌وه له سێداره دراون.
به‌پێی ئاماری ناوه‌ندی ئامار و به‌ڵگه‌نامه‌کانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی "هه‌نگاو" له ساڵی ٢٠٢٤ی هه‌تاویدا لانیکه‌م ٩٠٩ به‌ندکراو له به‌ندیخانه جۆراوجۆره‌کانی ئێران له سێداره دراون که جێبه‌جێکرانی سزای ٤ که‌سیان له پێش چاوی خه‌ڵک، ١٨٣ حاڵه‌تیان تایبه‌ت به به‌ندکراوانی کورد و ٣٠ حاڵه‌تیان تایبه‌ت به ژنانه.
ئاماره‌کانی هه‌نگاو نیشانده‌ری ئه‌وه‌یه که ته‌نیا ٥١ حاڵه‌تی جێبه‌جێکرانی سزای له‌سێداره‌دراوان له ماڵپه‌ڕه فه‌رمییه‌کانی ڕێژیمه‌وه پشتڕاست کراونه‌ته‌وه.
به‌پێی هه‌مان سه‌رچاوه ٣٥ حاڵه‌تیان به‌بێ مافی دوایین چاوپێکه‌وتنی له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌کانیان له سێداره دراون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌کانی هه‌نگاو جیاکردنه‌وه‌ی حاڵه‌ته‌کان به‌پێی تۆمه‌تی له‌سێداره‌دراوان به‌و شێوه‌یه:
مادده‌ی هۆشبه‌ر: ٤٧٥ حاڵه‌ت
چالاکی سیاسی و مه‌زهه‌بی: ١٣ حاڵه‌ت
ده‌ستدرێژی: ١٨ حاڵه‌ت
کوشتنی به ئه‌نقه‌ست: ٣٧٦ حاڵه‌ت
دزی به چه‌که‌وه: ٨ حاڵه‌ت
ناڕوون: ٦ حاڵه‌ت
ده‌ستدرێژی و کوشتنی به ئه‌نقه‌ست: ١ حاڵه‌ت
گه‌نده‌ڵی له سه‌ر زه‌وی: ٥ حاڵه
محاربه و کوشتنی به ئه‌نقه‌ست: ٧ حاڵه‌ت
هه‌روه‌ها به‌پێی ئاماره‌کانی "هه‌نگاو" دابه‌شکاری به‌پێی پارێزگاکان سزای ئه‌و ٩٠٩ له‌سێداره‌دراوه له ٨٥ به‌ندیخانه‌دا جێبه‌جێ کراوه و زیاترین حاڵه‌ت به ڕیز بریتین له: به‌ندیخانه‌کانی پارێزگای ئه‌لبۆرز ١٧٤ حاڵه‌ت، به‌ندیخانه‌کانی پارێزگای فارس ٩٤ حاڵه‌ت و به‌ندیخانه‌کانی ئازه‌ربایجان ٦٥ حاڵه‌ت تۆمار کراون.