![](/content/upload/1/news/77746_w920.jpg)
ڕێکخراوی چاوه‌دێریی مافی مرۆڤ له‌مه‌ڕ سه‌پاندنی سزای نادادپه‌روه‌رانه‌ی به‌ندکران به سه‌ر چالاکانی که‌مینه نه‌ته‌وه‌ییه‌کان به‌تایبه‌ت تورکه‌کان له‌لایه‌ن سیسته‌می به‌ناو دادوه‌ریی ڕێژیمه‌وه ڕاپۆرتێکی بڵاو کرده‌وه.
له ڕۆژی هه‌ینی ٢٦ی ڕێبه‌ندانی ١٤٠٣ی هه‌تاوی ڕێکخراوی چاوه‌دێریی مافی مرۆڤ ڕاپۆرتێکی بڵاو کرده‌وه که به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته، سیسته‌می به‌ناو دادوه‌ریی ڕێژیم له ماوه‌ی چوار مانگی ڕابردوودا سزای قورسی به‌ندکران له ٣ هه‌تا ١٤ ساڵی به سه‌ر ٢٠ چالاکی مه‌ده‌نیی تورک‌دا سه‌پاندووه.
به‌پێی ڕاپۆرتی ئه‌و ڕێکخراوه‌یه لقی ٣٦ی به‌ناو دادگای پێداچوونه‌وه‌ی تاران، سزای قورسی به‌ندکرانی دەرکراو لە لقی ١٥ی به‌ناو دادگای ئینقلابی ڕێژیم له تاران بۆ سه‌ر ١٠ چالاکی تورکی پشتڕاست کرده‌وه کە له‌لایه‌ن به‌ناو دادوه‌ر ئه‌بولقاسم سه‌ڵواتییەوە ده‌رکرابوو.
به‌پێی هه‌مان ڕاپۆرت سزاکانی ئه‌و ١٠ چالاکه تورکه برتیین له: بانگه‌شه له دژی ڕێژیم، کۆبوونه‌وه به مه‌به‌ستی هه‌وڵدان دژی ته‌ناهیی نەتەوەیی و سیخوڕی.
به پێی زانیارییه‌کان شوناس و سزای ئه‌و به‌ندکراوه تورکانه به‌و شێوه‌یه: ئایاز سه‌یفخا ١٤ ساڵ، ئاراز ئه‌مان زەین ئاباد و باقر حاجیزاده مه‌زرەعه هه‌رکام به ١٣ ساڵ، که‌ره‌م مه‌ردانه موسته‌ملی بەیگلوو ١١ ساڵ، تاهیر نه‌قه‌وی و مورتزا په‌روین هه‌رکام به ٦ ساڵ، سالار تاهیرئه‌فشار، فاتمه ئاته‌ش خیاوی نه‌سه‌ب و سه‌عید مینایی قشڵاق هه‌رکام به ٥ ساڵ و حه‌سه‌ن ئیبراهیمی به ٣ ساڵ به‌ندکران سزا دراون.
هه‌رکام له‌و به‌ندکراوانه له شاره‌کانی ورمێ، بوناب، ئه‌رده‌بێڵ، ته‌ورێز و که‌ره‌ج ده‌سبه‌سه‌ر کراون.