کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەڕێوەچوونی گردبوونەوەیەکی ناڕەزایەتی دژ بە لەسێدارەدان لە فەرانسە

10:22 - 29 رێبەندان 2724

ڕۆژی شەممە ٢٧ی ڕێبەندان (١٥ی ژانوییەی  ٢٠٢٥) لە شاری پاریسی وڵاتی فەرانسە کۆمەڵێک لە کوردستانییان و ئازادیخوازانی ئێران خۆپێشاندانێکییان دژ بە سێدارە لە ئێران و کوردستان پێک هێنا.

ئەم خۆپێشاندانە لەلایەن شۆرای دێموکراتیک - پاریس ڕێکخرابوو و نوێنەری حیزبی دێموکرات و ئەندامانی حیزب چالاکانە تێیدا بەشدار بوون.

شایانی باسە کە دواتر پەیامی لایەنە سیاسییەکان خوێندرانەوە و لە هەموو پەیامەکاندا جەخت لەسەر ستەم و سیاسەتی سەرکوتکەرانەی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران دژ بە ئازادیخوازان لە کوردستان و ئێران کرایەوە.

گردبوونەوەکە لە کەشێکی پڕ لە یەکڕیزی و ئیرادە کۆتایی پێ هات و خۆپیشاندەران دژایەتیی توندی خۆیان دژ بە سیاسەتی دژە گەلیی کۆماری ئیسلامیی ئێران و سێدارە دەربڕی.