کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەڕێوەچوونی سێمینارێک بەبۆنەی ڕۆژی جیهانیی زمانی دایکی لە وڵاتی دانمارک

10:36 - 29 رێبەندان 2724

ڕۆژی یەکشەممە ٢٨ی ڕێبەندان (١٦ فێورییەی ٢٠٢٥ زایینی) لەلایەن "کۆڕی ئەنیا بۆ کوردستان" بەبۆنەی ڕۆژی جیهانیی زمانی دایکی سێمینارێک بۆ بەڕێز مامۆستا سەردار ڕەزا، سەرۆکی فێدراسیۆنی نووسەرانی کوردستان، دیاسپۆڕا بە ناونیشانی "ژوانێک لە هەواری ڕێنووسی کوردی" لە کۆپێنهاگی پێتەختی ئەم وڵاتە پێک هات.

لەسەر بانگهێشتی کۆڕی ئەنیا بۆ کوردستان بۆ بەشداری لەم سێمینارەدا ئەحمەد ڕەحمانی بەرپرسی بەشی پەیوەندییە ئێرانی و کوردستانییەکانی کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە دانمارک هاوڕێ لە گەڵ چەند ئەندامی حیزب لە کۆمیتە ناوچەی شیلەند بەشداری ئەم سێمینارە بوون.

ئەوەی جێی ئاماژەیە بەرپرسی بەشی پەیوەندییەکانی حیزب بەبۆنەی بەڕێوەبردنی ئەم سێمینارە سەرکەوتووە، خۆشحاڵیی کۆمیتەی حیزبی لەم وڵاتە لەگەڵ مامۆستا سەردار ڕەزا دەربڕی.

کۆمەڵێک لە ڕۆشنبیران، ئەدیبان، نووسەران و کەسانی ئاکادێمیی تاراوگەنشین لەم سێمینارەدا بەشدار بوون و بەشداریی چالاکانەی هاوڕێیانی حیزبی دێموکراتیش، ڕەزامەندیی بەڕێوەبەرانی سێمینارەکەی بەدواوە بوو.