کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بانگکرانی حەوت چالاکی مەدەنی بۆ دادسەرای گشتی و ئینقلابی سنە

10:55 - 1 رەشەمه 2724

سۆهراب جەلالی، کەماڵ فەکووریان، موختار ئەسەدی، فاتمە زەندکەریمی، جەماڵ ئەسەدی، جەمیل ئەمینی و زارا محەممەدی لە چالاکانی مەدەنیی سنە بە تۆمەتی "تێکدانی نەزم و ئاسایشی گشتی" بانگی لقی ٢ی لێپرسینەوەی دادسەرای گشتی و ئینقلابی ئەم شارە کران.

ئەم چالاکە کوردانە بەپێی بەڵگەیەکی بانگکران کە لە ڕێکەوتی ٢٨ی ڕێبەندانی ١٤٠٣ وەریان گرتووە، پێنج ڕۆژ مۆڵەتیان هەیە کە بۆ خستنەڕووی بەرگرییەکانی خۆیان لە لقی ٢ی لێپرسینەوەی دادسەرای گشتی و ئینقلابی سنە ئامادە بن.

هۆکاری ئەم بانگکرانە، چالاکییە مەدەنی و سێنفییەکانی ئەم چالاکانە بووە.

ئەم چالاکە مەدەنییانە پێشینەی بانگکران، دەسبەسەکران و سزادرانی یاساییان هەیە.