کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەڕێوەچوونی دووهەمین پلینۆمی کۆمیتەی ناوەندیی هەڵبژێردراوی کۆنگرەی حەڤدەهەمی حیزبی دێموکرات (کۆنگرەی یەکگرتنەوەی دێموکراتەکان)

17:10 - 2 رەشەمه 2724

بەڕێوەچوونی دووهەمین پلینۆمی کۆمیتەی ناوەندیی هەڵبژێردراوی کۆنگرەی حەڤدەهەمی حیزبی دێموکرات (کۆنگرەی یەکگرتنەوەی دێموکراتەکان)

دووهەمین کۆبوونەوەی کۆمیتەی ناوەندیی هەڵبژێردراوی کۆنگرەی حەڤدەهەمی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران (کۆنگرەی یەکگرتنەوەی دێموکراتەکان) ڕۆژی چوارشەممە، ١ی ڕەشەمە (١٩/٢/٢٠٢٥ی زایینی) بە بەشداریی ئەندامانی ئەسڵی و جێگری کۆمیتەی ناوەندی بەڕێوە چوو.

لەم کۆبوونەوەیەدا پاش باسێکی نێوخۆیی لەسەر سازماندەیی و ڕێکخستنەوەی دامەزراوە و ئۆرگانەکانی حیزبی، ئەندامانی دەستەی کارگێڕی بە دەنگی کۆمیتەی ناوەندیی حیزب هەڵبژێردران.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

٢ی ڕەشەمەی ١٤٠٣ی هەتاوی