
به‌پێی ڕاپۆرتی ئه‌نجومه‌نی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان "خۆڕاگری"، له مانگی ڕێبه‌ندانی ئه‌مساڵدا لانیکه‌م ٩٧ که‌س له چالاکانی سیاسی و مه‌ده‌نی له ناوچه جۆراجۆره‌کانی کوردستان له‌لایه‌ن ناوه‌نده به‌ناو ئه‌منییه‌تییه‌کانی ڕێژیمه‌وه ده‌سبه‌سه‌ر کراون.
به‌پێی ڕاپۆرتی "خۆڕاگری"، زۆربه‌ی ئه‌و که‌سانه به تۆمه‌تگه‌لێک وه‌کوو چالاکیی مه‌ده‌نی، دژایه‌تیی له‌گه‌ڵ ڕێژیم و هاوکاریی له‌گه‌ڵ حیزبه کوردستانییه‌کانی دژبه‌ری ڕێژیم ده‌سبه‌سه‌ر کراون و بۆ گرتنگه‌ی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی ڕێژیم ڕاگوێزراون.
ئه‌نجومه‌نی زیندانییانی سیاسیی کوردستان ڕایگه‌یاند: که هه‌ندێک له‌و که‌سانه له دوای لێپێچینه‌وه‌ی سه‌ره‌تایی به دانانی بارمته ئازاد کراون، به‌ڵام چاره‌نووسی ژماره‌یه‌ک له‌و ده‌سبه‌سه‌رکراوانه هه‌روا ناڕوونه.
هه‌روه‌ها له‌و ماوه‌یه‌دا ده‌یان که‌س له چالاکانی ژینگه‌یی، کرێکاری و مه‌ده‌نیی کوردستان له‌لایه‌ن ناوه‌نده به‌ناو ئه‌منییه‌تییه‌کانی ڕێژیمه‌وه بانگ کراون و لێپێچینه‌وه‌یان لێ کراوه.
سه‌ره‌ڕای ده‌سبه‌رکران، ڕاپۆرتی ئه‌و ئه‌نجومه‌نه نیشان ده‌دات که له‌م مانگه‌دا ٦ که‌س له چالاکانی سیاسی که پێشتر ده‌سبه‌سه‌ر کراون، له به‌ناو دادگاکانی ڕێژیم‌دا سزای قورس وه‌کوو له‌سێداره‌دان و به‌ندکرانی درێژماوه‌یان به‌سه‌ردا سه‌پێندراوه.
به‌گشتی سزای سه‌پێندراو بۆ سه‌ر ئه‌و که‌سانه ٢٨ ساڵ و ٦ مانگ و یه‌ک ڕۆژ به‌ندکرانی داسەپاوە.
له نێوان ئه‌و به‌ندکراوانه‌دا، "پژمان سوڵتانی" خه‌ڵکی شاری بۆکان که له ڕه‌وتی شۆڕشی ژینادا ده‌سبه‌سه‌ر کرابوو به تۆمه‌تی کوشتنی ئه‌ندامێکی سپای پاسداران سزای له‌سێداره‌دانی به سه‌ردا سه‌پێندراوه.
په‌ره‌سه‌ندنی ده‌سبه‌سه‌رکردن و توندتربوونی سه‌رکوتی چالاکانی سیاسی و مه‌ده‌نیی له کوردستان له کاتێکدا به‌رده‌وامه که ناوه‌نده مافی مرۆڤییه‌کان زۆرجار سەبارەت بە کاره‌ساتباربوونی دۆخی مافی مرۆڤ له ئێران‌دا هۆشداریی جیددی‌یان دابوو.