کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەڕێوەچوونی جێژنی ٢ی ڕێبەندان لە فینلاند

23:44 - 14 رێبەندان 2724

ڕۆژی شەممە ١٣ی ڕێبەندان (١ی فێوریەی ٢٠٢٥) ڕێوڕەسمی ٢ی ڕێبەندان، ٧٩یەمین ساڵڕۆژی دامەزراندنی کۆماری کوردستان، بە بەشداریی سەدان کەس لە ئەندامانی حیزب و بنەماڵەکانیان و هەروەها کوردانی دانیشتووی فینلاند، لە شاری هێلسینکی بەڕێوە چوو.

سەرەتای ڕێوڕەسمەکە بە سروودی نەتەوایەتیی "ئەی ڕەقیب" و ساتێک بێدەنگی بۆ ڕێزگرتن لە خەبات و گیانفیدایی شەهیدانی کوردستان دەستی پێ کرد.

پاشان پەیامی کۆمیتەی حیزب لە فینلاند لەلایەن هاوڕێ جەهانبەخش خالدی، ئەندامی کۆمیتە خوێندرایەوە.

لە پەیامی کۆمیتەی حیزبدا، وێڕای پیرۆزبایی ئەم یادە و ئاوڕدانەوە لە دەسکەوتەکانی کۆماری دێموکراتیکی کوردستان، ئاماژە بە ڕووداوەکانی ڕۆژ کرابوو و لە کۆتاییشدا پەیمانی وەفاداری بە ڕێبازی کۆماری کوردستان دووپات کرابوویەوە.

دواتر پەیامی یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران، لەلایەن زوڵێخا دیباجییەوە خوێندرایەوە.

لە بەشێکی دیکەی رێوڕەسمەکەدا، مەقامی ئاڵا لەلایەن ئەنوەرشێخ محەممەدزادەوە پێشکەش کرا.

لە بەشێکی دیکەی ڕێوڕەسمەکەدا، ئاماژە بە ناوی ئەو حیزب و ڕێکخراوانە کرا کە لە ڕێوڕەسمەکەدا بەشدار بوون و پەیامی پیرۆزبایی و چەپکە گۆڵیان پێشکەش کردبوو.

 ئەو حیزب و ڕێکخراوانە بریتی بوون لە:

 - لێژنەی پارتی دێموکراتی کوردستان لە فینلاند

-  ناوەندی یەکیەتیی نیشتمانیی کوردستان – فینلاند

 - ئەنجومەنی بزووتنەوەی گۆڕان – فینلاند

-  کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان – فینلاند

 - نەجەکە - فینلاند

 - پارتی ژیانی ئازادی کوردستان – فینلاند

 - فێدراسیۆنی کوردانی فینلاند

-  یەکیەتیی ژنانی کوردستان – ئەسمەرە کەریم

بەشی دووهەمی ڕێوڕەسمەکە کە تایبەت بوو بە شایی و هەڵپەڕکێ، بە بەشداریی هونەرمەند سەنگەر کەماڵ و دی جەی قوباد کۆتایی پێ هات.