له ٥٤ ـه‌مین حه‌فته‌ی سێشه‌ممه‌کانی نا بۆ له‌سێداره‌داندا، مانگرتووان لە به‌یاننامه‌ی ئه‌م سێشه‌ممه‌یه‌ی خۆیاندا باسیان له په‌یوه‌ستبوونی هه‌ر دوو به‌ندیخانه‌ی گونبه‌دکاووس و وه‌کیل ئابادی مه‌شهه‌د به‌و که‌مپه‌ینه کردووه و له ئێستادا لە ٣٥ به‌ندیخانه له ئێران‌دا مانگرتن له خواردنی گشتی به‌ڕێوه چووه.
له به‌یاننامه‌ی به‌ندکراوانی ئه‌ندام له که‌مپه‌ینی سێشه‌ممه‌کانی نا بۆ له‌سێداره‌دان نووسراوه: "په‌ره‌سه‌ندنی ناڕه‌زایه‌تییه نێوخۆیی و نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کان له دژی سزای له‌سێداره‌دان نیشانده‌ری ناڕه‌زایه‌تی به ته‌واوه‌تی ڕێژیمی زاڵم و سه‌ره‌ڕۆیه که به‌بێ له‌سێداره‌دان ناتوانێت به‌رده‌وام بێت".
له به‌شێکی ئه‌و به‌یاننامه‌دا به‌نیسبه‌ت له‌سێداره‌دانی زیاتر له ٣٠ به‌ندکراو له‌وانه‌ش ژنێک له به‌ندیخانه‌ی خوڕه‌ماوا له سه‌ره‌تای مانگی ڕێبه‌ندانه‌وه هاتووه: "له هه‌وڵێکی دژه‌مرۆییانه‌ی دیکه‌دا مه‌نووچهر فه‌لاح، به‌ندکراوی سیاسی و ئه‌ندامی که‌مپه‌ینی سێشه‌ممه‌کانی نا بۆ له‌سێداره‌دان له به‌ندیخانه‌ی لاکانی ڕه‌شت به تۆمه‌تی "موحاربه" له ڕه‌وتی نادادپه‌روه‌رانه و به‌بێ بوونی پارێزه‌ر له‌لایه‌ن لقی ٢ی به‌ناودادگای ئینقلابی ڕه‌شتەوە حوکمی ئێعدامی به سه‌ردا سه‌پێندراوه".
له‌و به‌شێکی دیکه‌ی به‌یاننامه‌کەدا پەرژاونه‌ته سه‌ر مانگرتن له خواردنی گشتیی حه‌فتانه‌ی ئه‌ندامانی ئه‌و که‌مپه‌ینه و له‌و بواره‌وه نووسراوه: "ئه‌وه هاوکارییه‌کی بچووکه به خه‌باتی ئازادیخوازانه‌ی خه‌ڵک و لاوانی بوێر و دلێر و نه‌ترس بۆ ئازادیی وڵاتی داگیرکراومان و لابردنی گه‌نده‌ڵی و هه‌ڵاواردن".
که‌مپه‌ینی "سێشه‌ممه‌کانی نا بۆ له‌سێداره‌دان" له ڕۆژی سێشه‌ممه ٩ی ڕێبه‌ندانی ١٤٠٢ی هه‌تاوی، له‌لایه‌ن به‌ندکراوانی سیاسیی ئێرانه‌وه ڕاگه‌یەندرا.
هەتا ئێستا ٣٥ بەندیخانەی: نەغەدە، ورمێ، خۆی، سەڵماس، کامێران، مەریوان، بانە، سەقز، بەندیخانەکانی ئێڤین ''بەندی ژنان، بەندی ٤ و ٨ی پیاوان''، قزڵحەسار ''یەکەکانی ٣ و ٤''، ناوەندیی کەرەج، تاران، ئەراک، خوڕماوا، ئەسەدئاوای ئێسفەهان، شەیبانی ئەهواز، نیزامیی شیراز، بەم، کەهنووج، مەشهەد، قائیمشەهر، لاکان، سپیداری ئه‌هواز، ڕامهۆرمۆز، ڕەشت، ئەردەبێڵ، تەورێز، ته‌به‌س، ڕوودسه‌ر، خوورینی وه‌رامین و دەستگردی ئێسفەهان، گونبه‌دکاوس، نه‌غه‌ده، حه‌ویقی تاڵش، وه‌کیل ئابادی مه‌شهه‌د و جوین، پەیوەستی کەمپەینی سێشه‌ممه‌کانی نا بۆ لەسێدارەدان بوون.