
کاک مستەفا هیجری، سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، سەبارەت بە قوربانیبوون و برینداربوونی چەند شاخەوانی کورد بە هۆی کەوتنە ژێر ڕنووی بەفر لە سنووری شاری بانە، پەیامێکی بڵاو کردەوە.
دەقی پەیامەکە بەم چەشنەیە:
ژمارەیەک شاخەوان لە سنووری شاری بانە کەوتوونەتە ژێر ڕنوو و بە داخەوە ئەم ڕووداوە قوربانیی لێ کەوتووەتەوە. پرسە و سەرەخۆشی و هاوخەمیی خۆم بۆ بنەماڵەی قوربانییانی ئەم ڕووداوە دەردەبڕم و ئاواتەخوازم بریندارەکان بەزوویی و بە سڵامەتی بگەڕێنەوە باوەشی بنەماڵەکانیان.
مستەفا هیجری
سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران
١١ی ڕەشەمەی ١٤٠٣