
٣٠ ڕێکخراوی نێونه‌ته‌وه‌یی و ئێرانی مافی مرۆیی به‌بۆنه‌ی ڕۆژی جیهانیی ژنه‌وه له به‌یاننامه‌یه‌کدا خوازیاری به فه‌رمیناسینی ده‌نگ، ئه‌زموونی ژنان و که‌مینه ڕه‌گه‌زییه به‌ندکراوه‌کان بوون.
ئه‌و ڕێکخراوانه ڕۆژی هه‌ینی ١٧ی ڕه‌شه‌مه، له به‌یاننامه‌یه‌کدا ڕایانگه‌یاند، ژنان، که‌مینه ڕه‌گه‌زییه‌کان و که‌سانی خاوه‌ن جیاوازیی ڕه‌گه‌زیی که له سیسته‌می مافی ڕه‌گه‌زپه‌ره‌ستانه، چینایه‌تی و باوکسالارانه‌کان له سه‌رانسه‌ری جیهاندا له به‌ندیخانه‌کاندا به‌ند کراون، ده‌بێت سه‌رنجی تایبه‌تییان پێ بدرێت.
له‌و به‌یاننامه‌دا به ئاماژه‌دان به هێرش بۆ سه‌ر مافی ژنان و که‌مینه ڕه‌گه‌زییه‌کان هاتووه، سزای له‌سێداره‌دان به شێوه‌ی نادادپه‌روه‌رانه و هه‌ڵاواردن که‌مینه‌کانیان کردووه‌تە ئامانج.
ئه‌و ڕێکخراوانه له به‌یاننامه‌ی خۆیاندا پەڕژاونه‌ته سه‌ر له‌سێداره‌دان "به شێوه‌ی سەرەڕۆیانە و نامرۆڤانه" له‌لایه‌ن هه‌ندێک له وڵاتانه‌وه و نووسیویانه: "ئه‌و سزایانه له کۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه‌دا هیچ جێگایه‌کیان نییه".
ئه‌و به‌یاننامه له کاتێکدا ده‌رکراوه که له دوای شۆڕشی "ژن، ژیان، ئازادی" گوشاری ناوه‌نده جۆراوجۆره‌کانی ڕێژیم بۆ سه‌ر ژنان په‌ره‌ی سه‌ندووه و زۆرێک له چالاکانی مافی ژنان سزای قورسیان به سه‌ردا سه‌پێندراوه.
هه‌ر له‌و پێوه‌ندییه‌دا ڕۆژی ١٣ی ڕه‌شه‌مه، ئه‌و ڕێکخراوانه له نامه‌یه‌کی سه‌رئاوه‌ڵادا ڕوو له ده‌وڵه‌تی فیدراڵی ئاڵمان، مه‌جلیسی ئورووپا و ڕێکخراوی نێوده‌وڵه‌تی خوازیاری پشتیوانی له هه‌وڵه‌کانیان بۆ ڕزگارکردنی گیانی وریشه مورادی و په‌خشان عه‌زیزی بوون.
ڕێکخراوه مافی مرۆییه‌کان له نامه‌که‌یاندا ئاماژه‌یان به ده‌رکردنی سزای له‌سێداره‌دان بۆ سه‌ر وریشه و په‌خشان کردووه و جه‌ختیان له سه‌ر ئه‌وه کردووەته‌وه کە ئه‌و سزایانه نه ته‌نیا ژیانی ئه‌و دوو ژنه ده‌کاته ئامانج به‌ڵکوو ده‌ستدرێژی بۆ سه‌ر مافه بنه‌ڕه‌تییه‌کانی ژنان، که‌مینه‌کان و چالاکان له سه‌رانسه‌ری جیهاندا به ئه‌ژمار دێت.