
به‌پێی ڕاپۆرتی کارناسانی بواری ئابووری، له ئێرانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی ڕێژیمی ئیسلامی‌دا زیاتر له ٣٠ میلیۆن که‌س له ژێر هیڵی هه‌ژاریدان و ڕایانگه‌یاندووه که: "ده‌بێت له بوودجه‌ی ساڵی ١٤٠٤دا ئه‌و بابه‌ته ڕه‌چاو بکرێت".
فه‌رشاد مۆئمێنی مامۆستای ئابووریی زانکۆی عه‌لامه ته‌باته‌بایی به ئاماژه‌دان به‌وه‌ی هیچ که‌ره‌سته‌یه‌ک له ئێران‌دا تا‌ک نرخی نییه و هێڵی هه‌ژاری زۆر خێرا له هه‌ڵکشاندایه وتی: "به‌پێی ڕاپۆرته فه‌رمییه‌کان له ساڵی ٨٩دا ڕێژه‌ی هه‌ژاری ١٠ میلیۆن که‌س بووه، له ساڵی ٩٥دا ١٣ میلیۆن که‌س، له ساڵی ١٤٠٠دا ٢٥ میلیۆن و ٦٠٠ هه‌زار که‌س و له ساڵی ١٤٠٤دا ئه‌و ڕێژه‌یه ده‌بێته زیاتر له ٣٠ میلیۆن که‌س ".
فه‌رشاد مۆئمێنی به‌نیسبه‌ت گه‌ڵاڵه‌ی بوودجه‌ی ١٤٠٤وه وتی: "له دوای چاوه‌ڕوانییه‌کی زۆر بڕگه‌ی دووهه‌می ئه‌و گه‌ڵاڵه‌یه خرایه ڕوو، له ئێستادا وردتر ده‌توانین له باره‌ی ئابووریی ئێرانه‌وه قسه بکه‌ین، ئابوورییه‌ک که ده‌وڵه‌ت زۆرترین ده‌ستێوه‌ردانی تێدا ده‌کات، ئه‌و گه‌ڵاڵه‌یه وێنایه‌کی ڕوونه له نیشاندانی ئابوورییه‌کی داڕماو و قه‌یراناوی".
ئه‌و کارناسه ئابوورییه باسی له‌وه کردووه که له گه‌ڵاڵه‌ی بوودجه‌ی ١٤٠٤دا بێجگه له چه‌ند گۆڕانکارییه‌کی زۆر لاوه‌کی، شتێکی تێدا نییه که له به‌رژه‌وه‌ندیی خه‌ڵکی هه‌ژاردا بێت.
هه‌روه‌ها مۆئمێنی وتوویه‌تی: "ته‌نزێکی گاڵته‌جاڕانه‌یه که به‌رپرسانی باڵای ئه‌و ڕێژیمه زانکۆ به زانکۆ و شوێن به شوێن ده‌چن هه‌تا باسی زانایی خۆیان بکه‌ن به‌ڵام باسی ئه‌وه ناکه‌ن که‌مترین شوێندانه‌ری و توانایه‌کیان له بواری چاره‌سه‌رکردنی ئه‌و قه‌یرانه‌دا نییه".