
له ٥٩هه‌مین حه‌فته‌ی که‌مپه‌ینی سێشه‌ممه‌کانی نا بۆ له‌سێداره‌دان که هاوکات بوو له‌گه‌ڵ ڕۆژی ٨ی مارس ڕۆژی جیهانیی ژن، به‌ندی ژنانی به‌ندیخانه‌ی سپیداری ئه‌هواز په‌یوه‌ستبوونی خۆیان به که‌مپه‌ینی سێشه‌ممه‌کانی نا بۆ له‌سێداره‌دان ڕاگه‌یاند و کۆی گشتیی به‌ندیخانه‌کانی ئه‌ندام له‌و که‌مپه‌ینه‌دا گه‌یشته ٣٨ به‌ندیخانه.
ڕۆژی سێشه‌ممه ٢١ی ڕه‌شه‌مه‌ی ١٤٠٣ی هه‌تاوی، که‌مپه‌ینی سێشه‌ممه‌کانی نا بۆ له‌سێداره‌دان له ٥٩هه‌مین حه‌فته‌ی چالاکیی خۆیاندا سه‌ره‌ڕای مانگرتن له خواردن به‌یاننامه‌یه‌کیان ده‌رکرد و نووسیویانه: "ئه‌م که‌مپه‌ینه خوازیاری خۆڕاگری و هه‌ڵوێستده‌ربڕینی هه‌موو خاوه‌ن ویژدانێکه له دژی له‌سێداره‌دان" و ئه‌و که‌مپه‌ینه له‌و بواره‌وه هۆشداریی جیددیی داوه".
هه‌روه‌ها لە به‌شێک له به‌یاننامه‌ی ئه‌و که‌مپه‌ینه‌دا به ئاماژه‌دان به ڕۆژی جیهانیی ژنان و پیرۆزبایی ئه‌و ڕۆژه له ژنان نووسیویانه: "ئه‌م حه‌فته‌یه هاوکاته له‌گه‌ڵ ڕۆژی جیهانیی ژنان، کۆمه‌ڵێک له ژنانی به‌ندیخانه‌ی سپیداری ئه‌هواز له‌مه‌ڕ ناڕه‌زایه‌تیده‌ربڕین به له‌سێداره‌دانی به‌ربڵاو له ئێران‌دا په‌یوه‌ستبوونی خۆیان به که‌مپه‌ینی سێشه‌ممه‌کانی نا بۆ له‌سێداره‌دان ده‌ربڕیوه".
هه‌روه‌ها له‌و به‌یاننامه‌دا پڕژاوه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ی "هه‌زاران به‌ندکراوی سزا گشتییه‌کان و ده‌یان به‌ندکراوی سیاسی و عه‌قیده‌تی مه‌ترسیی له‌سێداره‌دانیان له سه‌ره".
جێگای ئاماژه‌یه کۆڕی گشتیی ڕێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ڕۆژی چوارشه‌ممه، ٣٠ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ئه‌مساڵ، له‌ژێر ناوی "بارودۆخی مافی مرۆڤ له ئێران‌دا" بڕیارنامه‌یه‌کی خسته ده‌نگدانه‌وه که به کۆی ٧٧ ده‌نگی ئه‌رێنی، په‌سه‌ند کرا.
له‌و بڕیارنامه‌دا هاتووه که جێبه‌جێکردنی سزای له‌سێداره‌دراوان له ئێران‌دا که زیاتر په‌ره‌ی سه‌ندووه، جێگای نیگه‌رانییه و هه‌روه‌ها پێشێلکردنی بڕیاره‌کانی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له‌لایه‌ن ڕێژیمی ئێرانه‌وه به‌رده‌وامه.
هەتا ئێستا ٣٨ بەندیخانەی نەغەدە، ورمێ، خۆی، سەڵماس، کامێران، مەریوان، بانە، سەقز، بەندیخانەکانی ئێڤین ''بەندی ژنان، بەندی ٤ و ٨ی پیاوان''، قزڵحەسار ''یەکەکانی ٣ و ٤''، ناوەندیی کەرەج، تاران، ئەراک، خوڕماوا، ئەسەدئاوای ئێسفەهان، شەیبانی ئەهواز، نیزامیی شیراز، بەم، کەهنووج، مەشهەد، قائیمشەهر، لاکان، سپیداری ئه‌هواز، به‌ندی ژنانی سپیداری ئه‌هواز، ڕامهۆرمۆز، ڕەشت، ئەردەبێڵ، تەورێز، ته‌به‌س، ڕوودسه‌ر، خوورینی وه‌رامین و دەستگردی ئێسفەهان، گونبه‌د کاوس، نه‌غه‌ده، حه‌ویقی تاڵش، وه‌کیل ئابادی مه‌شهه‌د و جوین، پەیوەستی کەمپەینی سێشه‌ممه‌کانی نا بۆ لەسێدارەدان بوون.