
یادی ٣٧ ساڵەی کیمیابارانی هەڵەبجە لە پارلەمانی بریتانیا کرایەوە و لەسەر بانگهێشتی نوێنەرایەتیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، نوێنەری حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەشداریی لەم کۆڕیادەدا کرد.
ڕۆژی دووشەممە ٢٨ی ڕەشەمە، لە یەکێک لە هۆڵەکانی پارلەمانی بریتانیا، کۆڕیادێک بەبۆنەی ٣٧ ساڵەی کیمیابارانی هەڵەبجە بەڕێوە چوو.
لە سەرەتادا لەلایەن کاروان تاهیر جەماڵ نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان وتارێک بەم بۆنەوە پێشکەش کرا و پاشان دوو کەس لە یادگارەکانی ئەم کۆمەڵکوژییە لەسەر چۆنیەتیی ڕووداوەکە بە کورتی هێندێک بیرەوەریان گێڕایەوە.
کاک ڕزگار ئالانی نوێنەری حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە بریتانیا بە هاوڕێیەتی کاک مەولوود سوارە بەشداری ئەم کۆڕیادە بوون و لە پەراوێزی ئەو کۆڕیادەدا لەگەڵ بەشێکی بەرچاو لە حیزب و لایەنەکان چاوپێکەوتینان هەبوو.
لەو یادەدا خاتوو بارۆنێس نیکلسۆن وتارێکی کورتی پێشکەش کرد.
بەشێکی بەرچاو لە هیز و لایەنە سیاسییەکان و نوێنەری حیزبەکان و هەروەها ڕەوەندی کوردی لە بریتانیا ئامادەی ئەم کۆبوونەوەیە بوون.