کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

یادی ٣٧ ساڵەی کیمیابارانی هەڵەبجە لە وڵاتی ئاڵمان کرایەوە

12:41 - 28 رەشەمه 2724

ڕێکەوتی ٢٦ی ڕەشەمە، ڕێوڕەسمێکی تایبەت بە یادی کیمیابارانی شاری هەڵەبجە لە ناوەندی شاری نۆرنبێرگ لە وڵاتی ئاڵمان بەڕێوە چوو.

کۆمیتەی بایەرنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لەگەڵ نوێنەرایەتی حیزبە کوردستانییەکان و ڕێکخراوە چالاکەکانی ئەم شارە بەشداریی بەڕێوەبردنی ڕێوڕەسمەکە بوو.

ڕێوڕەسمەکە بە پێشکەشکردنی سروودی تایبەت بەو ڕۆژە دەستی پێ کرد و دواتر پەیامێک بە زمانی ئاڵمانی کە پێشتر ئامادە و خوێندرابوویەوە، بڵاو کرایەوە. هەروەها نوسراوێکی تایبەت بەو ڕۆژە چاپ و بڵاو کرایەوە.

شایانی باسە کە هەموو ئەم لایەنانە بڕیاریان دابوو کە  لەوحی ڕێزلێنان پێشکەش بە بەڕێوەبەڕی کۆمکار و ئەندامی پارتی سوسیالیستی باکوور  psk ''بەڕێز هەوڤاڵ میهمەد ئەلبووستانی'' لە شاری نۆرنێرگ بکەن، هەر بۆ ئەو مەبەستە لەوحێکی ڕێزلێنان ئامادە کرا و لەگەڵ چەپکەگوڵی ڕێز و وەفا پێشکەش بە ناوبراو لە نەخۆشخانەی ناوەندیی شاری نۆرنبێرگ کرا.