کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پشتیوانی لە نەورۆزی خاکیپۆشان لە فێستیڤاڵی فیلمی کۆسمۆرامای ترۆندهایم

10:48 - 29 رەشەمه 2724

ڕۆژی دووشەممە ٢٨ی ڕەشەمەی ١٤٠٣(١٨ی مارسی ٢٠٢٥) فێستیڤاڵی فیلمی کۆسمۆراما kosmoramaی ترۆندهایم دەستی بە کارەکانی کرد کە بە دەیان فیلم لە سەرتاسەری جیهانەوە لەو فێستیڤاڵەدا بەشدارن.

فیلمی "مام وێنس (onkel Jens)" لە دەرهێنانی هونەرمەند بڕوا وەهابپوور و نواندنی هەمزە ئاگوشی و پەیمان عەزیز پوور وەک دوو ئەکتەری سەرەکی و کۆمەڵێک ئەکتەری دیکەی کورد و نۆروێژی، وەک یەکەم فیلم بۆ دەستپێکی ئەم فێستیڤاڵە دەستنیشان کرا و بە بەشداریی بینەرێکی زۆری کورد و نۆروێژی هاتە سەر شاشەی سینەما.

شایانی باسە کە لەو فێستیڤاڵەدا، هونەرمەند هەمزە ئاگوشی کە دەوری سەرەکیی مام وێنس دەگێڕێ، بۆ پشتگیری لە نەورۆزی خاکیپۆشانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە جلوبەرگی خاکی و جامانەوە بەسەر فەرشی سووردا تێپەڕی و بەشداریی ئەو فێستیڤاڵەی کرد.

هاوکات کوردانی دانیشتووی شاری ترۆندهایمش پێشوازییەکی بێوێنەیان لەو فیلمە کرد و کۆمەڵەی کولتووری کوردیی شاری ترۆندهایم بە چەند تابڵۆیەکی هەڵپەڕکێی کوردی و خواردنی کوردەواری پێشوازییان لەو فیلمە کوردی – نۆروێژییە کرد و سەرەنجی سەرجەم ئامادەبووانیان بۆ خۆیان ڕاکێشا.