کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بانگکردن و دەسبەسەرکرانی پێنج هاووڵاتی لە مەریوان

18:35 - 2 خاکەلێوه 2725

پێنج هاووڵاتیی کوردی خەڵکی مەریوان، دوابەدوای هێرش و بانگکران بۆ ناوەندە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیم دەسبەسەر کران و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزران.

بەپێی ڕاپۆرتی کوردپا، ڕۆژی هەینی یەکی خاکەلێوە، سێ هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی محەممەد نیک‌پەی، ئارام نیک‌پەی و محەممەد ئەشتەک کە هەر سێکیان خەڵكی گوندی "نێ" مەریوانن پاش بانگکران بۆ ئیتلاعاتی ڕێژیم لەم شارە دەسبەسەر کران.

هاوکاتیش، تەحسین دادڕەسی بەندکراوی سیاسیی پێشووی خەڵکی گوندی سەردۆشی مەریوان لەگەڵ براکەی بە ناوی بیلال دادڕەسی، لەلایەن هێزەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کراون و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراون.

هێزەکانی ڕێژیم بە بێ بەڵگەی یاسایی هێرشیان کردووەتە سەر شوێنی کاری ئەم دوو برایە و دەسبەسەریان کردوون.

تاکوو ئێستا سەبارەت بە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ئەم پێنج هاووڵاتییە و هەروەها چارەنووسیان زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.