کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دانمارک/ بەشداریی نوێنەرایەتی کۆمیتەی گشتیی حیزبی دێموکرات لە ڕێوڕەسمی نەورۆز

18:59 - 2 خاکەلێوه 2725

ڕۆژی هەینی یەکی خاکەلێوەی ١٤٠٤ی هەتاوی ، ڕێوڕەسمێک  بە  بۆنەی نەورۆز و ساڵی تازەی کوردی لە شاری ئالبۆرک لە وڵاتی دانمارک بەڕێوەچوو کە  کۆمیتەی گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە فەرمی بانگهێشتی ئەم ڕێوڕەسمە کرابوو.

کاک عەبدوڵڵا مەحموودیان، بەرپرسی تەشکیلاتی کۆمیتەی گشتی و کاک ئاکۆ کوردە، بەرپرسی کۆمیتە ناوچەی نۆرد یوولەندی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە وڵاتی دانمارک لەو ڕێوڕەسمەدا بەشداربوون.

لە یەکێک لە بڕگەکانی ئەو ڕێوڕەسمەدا پەیامی کۆمیتەی گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لەلایەن کاک عەبدوڵڵا مەحموودییانەوە پێشکەش کرا.

بەڕێز مەحموودیان لە بەشێک پەیامەکەیدا جەختی لەسەر یەکگرتوویی گەلی کورد کردەوە  و وتی :" ئەمڕۆ لە هەموو کاتێک زیاتر گەلەکەمان پێویستی بە هاودەنگی هەیە، هەر لە ڕۆژهەڵاتەوە تا باشوور، لە باکوورەوە تا ڕۆژاوا . نەورۆزی ئەمساڵ پێویستە پەیامی یەکڕیزی و خۆڕاگری و دیدگایەک بێت بۆ ئایندەیەکی گەشاوەتر بۆ نەتەوەی کورد و هەموو ئازادیخوازانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست. نەورۆز ڕۆژی تەبایی و یەکڕیزییە. با ئەم ڕۆژەمان لەبیر بێت کە گەیشتن بە مافەکانمان و ئازادی و دادپەروەری تەنها بە تەبایی و بەرخۆدان بەدەست دێت. لە سایەی ئەم هاوپشتییەدا، داهاتوویەکی گەشاوەتر بۆ ئێستا و نەوکانی داهاتوومان دابین بکەین.