کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دەسبەسەرکران هاووڵاتییەکی خەڵکی گوندی گاوەرە

18:00 - 3 خاکەلێوه 2725

ڕۆژی شەممە ٢ی خاکەلێوە، هاووڵاتییەکی خەڵکی گوندی گاوەرە، بە ناوی ئەسعەد باباکەرەمی، کوری سدیق لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی رێژیمەوە دەسبەسەر کراوە.

بەپێی زانیارییەکان کە بە ژووری هەواڵی ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکرات گەیشتوون، ئەم هاووڵاتییە لە رێگەی پێوەندیی تلفۆنییەوە بانگی ناوەندە سەرکوتکەرەکانی رێژیم کراوە و دوابەدوای ئەوە دەسبەسەر کراوە.

ئەسعەد باباکەرەمی تەمەنی ٣٤ ساڵە، خێزاندارە و سێ منداڵی هەیە و دانیشتووی شاری سنەیە.

بەپێی زانیارییەکان دەسبەسەرکرانی ئەم هاووڵاتییە لە پێوەندی لەگەڵ ڕێوڕەسمی نەورۆزی گاوەرە بووە.