
ڕۆژی شەممە ٢ی خاکەلێوە ١٤٠٤، کۆمیتەی بریتانیای حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە بۆنەی نەورۆزی خاکیپۆشان و سەری ساڵی نوێی کوردی بۆنەیکی بە شکۆی لە شاری لەندەنی پێتەختی وڵاتی بریتانیا بەڕێوە برد.
سەرەتای ڕێوڕەسمەکە بە سروودی ئەی ڕەقیب و ساتێک بێدەنگی بۆ گیانی شەهیدانی کوردستان دەستی پێ کرد.
پاشان لەلایەن خاتوو ئاریاکۆ ڕەحیمییەوە بەخێرهاتنی ئامادە بووان لە هەر چوار پارچەی کوردستان کرا.
پەیامی کۆمیتەی ناوەندیی حیزبی دێموکرات لەلایەن کەیوان شێرزاد ئەندامی کۆمیتەی بریتانیاوە پێشکەش کرا .
دواتر شێعرێک لەلایەن کەماڵ حەسەنپوورەوە بەم بۆنەوە پێشکەش کرا.
پەیامێكی ئینگلیسی لەلایان خاتوو لانە شەریفی بە بۆنەی نەورۆز خوێندرایەوە.
پاشان نمایشی ئاگر لەلایەن هێمن تەرواڵ بە هاوکاریی چەند کێژۆڵەی کورد پێشکەش کرا .
کۆتایی ڕێوڕەسمەکە بە گۆرانیی هونەرمەندی لاو کارۆ خالیدی و شادی و هەڵپەڕکێی ئامادەبووان کۆتایی پێ هات.