
ڕوژی یەكشەممە ٣ی خاکەلێوەی ١٤٠٤ (٢٣ی مارسی ٢٠٢) لە شاری ڤەنكۆڤێری كانادا جێژنی نەتەوەی نەورۆز بەڕێوە چوو .
ژمارەیەکی بەرچاو لە کوردەکانی ڕۆژاوای کانادا لە جێژنی نەورۆزدا بەشدار بوون و هاوڕێ لەگەل ناوخۆی کوردستان، بە جلوبەرگی خاکی، هەوری و جامانە نەورۆزی ئەمساڵیان پیرۆز کرد.
لە جێژنی نەورۆزی ئەمساڵدا، ژمارەیەک لە ئەندامانی پارلەمانی کانادا و ئەنجومەنی نوێنەرانی هەرێمی بریتیش کۆلۆمبیا، شارەدار و ئەنجومەنی شارەکانیی بورنانی و نیو وێستمنێستر بەشدار بوون و هەر یەک لە بەڕێزان "مایک هورلێی" شارەداری شاری بورنابی و "تێری بیچ" ئەندامی پارلەمانی کانادا پیرۆزباییان لە کوردانی کانادا کرد .
شایانی باسە ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە ڕێکخستن و بەڕێوەبردنی ئەم جێژنەدا دەور و نەخشی بەرچاویان هەبوو.