
پارتی سۆسیالیستی گەل لە وڵاتی دانمارک کۆنگرەی ساڵانەی خۆی لە ڕۆژانی شەممە و یەکشەممە، ٢٢ و ٢٣ ی مارس بەڕێوە برد و ھەیئەتێکی پەیوەندییە نێونەتەوەییەکانی حیزبی دێموکرات پێکھاتوو لە "ھەژار دەشتی" بەرپرسی پەیوەندییە نێونەتەوەییەکان و "دانا ئەلیاسی" ئەندامی کۆمیتەی پەیوەندییەکان بە بانگهێشتی فەرمی بەشدارییان لەم کۆنگرەیە کرد.
کۆنگرە بە خوێندنەوەی ڕاپۆرتی سیاسی لەلایەن سکرتێری حیزبی ناوبراو خاتوو "پییا ئولسن دوویە" دەستی بە کارەکانی کرد و دوابەدوای ئەوە چەندین بابەتی جیاوازی وەک سیاسەتی ژینگە، شەڕی ئۆکراین، کێشەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، کێشەی پەنابەران، کێشەی گریینلەند و ... ھاتنە بەرباس.
خاتوو پییا لە چوارچێوەی وتەکەیدا، پشتیوانیی پارتەکەی بۆ دۆزی ڕەوای کورد دووپات کردەوە و وەک گەلێکی قارەمان و نەترس ناوی هێنا.
لە ماوەی دوو ڕۆژی کۆنگرەدا، نوێنەری حیزب لەگەڵ چەندین کەسایەتیی سیاسیی پارتی ناوبراو، ئەندامانی پارلەمان و میوانانی بیانی چاوپێکەوتنی پێک ھێنا و سیاسەتی حیزب و کێشەی کورد بە گشتی و لە ڕۆژھەڵات بەتایبەتی باسی لێ کرا. لە میانەی وتەکاندا شۆڕشی ژینا و نەورۆزی خاکیپۆشان وەک دوو نموونەی بەرچاو لە خەباتی زیندووی گەلی کورد لە ڕۆژهەڵات دژی کۆنەپەرستانی ئاخوندی باسیان لێ کرا.
هەوڵەکانی هەیئەتی حیزب و ئەندامانی کوردی پارتەکە بووە هۆی ئەوەی کە پارتەکە بەلێنی پاڵپشتی لە گەلی کورد لە پێوەندی لەەگەڵ مافی چارەی خۆنووسین و بەرگری ڕەوا بۆ پارێزگاری لە مانی خۆی بدات
نوێنەرایەتی بەڕێوەبەری خۆسەر لە ڕۆژاوای کوردستان و نوێنەری پارتی یەکیەتی دێموکرات، پید، بەشداری کۆنگرەکە بوون و بە ھاوکاری و ھەماھەنگی لەگەڵ یەکتر نوێنەرایەتیی گەلی کوردیان کرد.