کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کردنەوەی ئاگری نەورۆز لە شاری کارلستاد

23:42 - 5 خاکەلێوه 2725

دوانیوەڕۆی ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ٢٢ی مارسی ٢٠٢٥ی زایینی، کۆمیتەی یەکیەتیی کوردان لە شاری کارلستاد بە هاوکاریی ئەنجومەنی ئەفغانستانییەکانی ئەو شارە بە کردنەوەی ئاگری نەورۆز جێژنی نەورۆزیان پیرۆز کرد.

سەرەتای ڕێوڕەسمەکە بە سروودی نەتەوەیی ئەی ڕەقیب و ڕاگرتنی خولەکێک بێدەنگی بۆ ڕێزگرتن لە گیانی پاکی شەهیدانی کوردستان دەستی پێ کرد.

پاشان بەڕێوەبەری ڕێوڕەسمەکە، کاک "ساڵح پاڵانی"، وێڕای بەخێرهاتنی بەشداران چەند پارچە هۆنراوەیەکی تایبەت بە نەورۆزی خوێندەوە.

دواتر پەیامی کۆمیتەی ناوەندیی حیزب بە بۆنەی نەورۆزەوە لەلایەن کاک "هەژار کرماشانی"یەوە خوێندرایەوە.

دواتر پەیامی ئەنجومەنی ئەفغانستانییەکانی کارلستاد لەلایەن "ئەیمەن زەفەری"یەوە خوێندرایەوە.

لە بڕگەی دواتردا ئاگری نەورۆز هەڵ کرا و دوای هەڵکرانی ئاگر بەشی دووهەمی ڕێوڕەسمەکە کە تایبەت بە شایی و هەڵپەڕکێی بەشداران بوو دەستی پێ کرد.