کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەڕێوەچوونی کۆنفرانسی ڕۆژی پشتگیری لە بەرخۆدانی ڕۆژاوا لە پاریس

10:11 - 13 رەشەمه 2724

ڕۆژی شەممە ١١ی ڕەشەمە(٢ی مارسی ٢٠٢٥ی زایینی) لە شاری پاریس کۆنفڕانسێک لەژێر ناوی ڕۆژی پشتگیری لە بەرخۆدانی ڕۆژاوا بۆ شەش پانێلیست بەڕێوە چوو.

شایەنی باسە کە ئەم کۆنفرانسە لەلایەن کۆڕی کوردەکانی دانیشتووی فەرانسەوە بەڕێوە چوو و حیزبی دێموکراتیش بانگهێشت کرابوو.

پانێلیستەکان پێکهاتبوون لە هەریەک لە بەڕێزان کەریم قەمەر نوێنەری ڕۆژاوای کوردستان لە فەرانسە، د.سوهەیلا شەهریاری، د.مەنسوور تەیفووری، عەزیز ماملێ بەرپرسی کۆڕی کوردەکانی دانیشتووی فەرانسە، شاهین لە ناوەندی کولتوری ئەحمەد کایا، د.هاوژین بەقاڵی، هەروەها پانێلەکان لەلایەن د.سوهەیلا قادری بەڕێوە چوون.

جێی ئاماژەیە کە لە هەموو پانێلەکاندا باس لە دۆخی هەنووکەیی ڕۆژاوای کوردستان و مێژووی ڕۆژاوا و هەروەها یەکگرتوویی کورد لە هەموو بەشەکانی کوردستان کرا.

شایەنی باسە کە نوێنەری حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانیش لەسەر بانگهێشتی خانەخوێ لەو کۆڕەدا ئامادە بوو.

لە کۆتاییدا هەموو لایەک جەختییان لەسەر یەکگرتوویی زیاتری کورد لەم دۆخە هەستیارەی جیهان و ناوچەکەدا کرد و لە کەشێکی ئارامدا کۆتایی بە کۆڕەکە هات.