کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی نەورۆز لە پارلەمانی بریتانیا

11:20 - 6 خاکەلێوه 2725

ڕۆژی دووشەممە ٢٤ی مارسی ٢٠٢٥، لەسەر بانگهێشتی ڕێکخراوی پێشتخوازی کورد لە بریتانیا، ڕزگار ئالانی نوێنەری حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لەم وڵاتە بەشداریی لە ڕێوڕەسمی نەورۆزی ئەمساڵدا کرد.

 سێر لیندسی هۆیل پەرلەمانتار، سەرۆکی ئەنجومەنی کۆمۆنەکان پێشوازیی لە میوانان کرد کە پێکهاتبوون لە ئەندامانی هەر دوو ئەنجوومەنی پارلەمان و دیپلۆمات، نوێنەری حیزبەکان و کەسایەتییە سیاسییەکان.

ئەم بەڕێزانەش وتاریان پێشکەش کرد:

بەڕێز سێر لیندسی هۆیل، سەرۆکی ئەنجومەنی کۆمۆن

ئەندرۆ میچڵ پارلەمانتاری پارلەمان و وەزیری پێشووی دەوڵەت بۆ گەشەپێدان لە ئەفریقا

ستیڤ ڕەیس پارلەمانتار، سەرۆکی گرووپی پارلەمانی سەرجەم حیزبەکان سەبارەت بە کورد

شیفا بارزانی سەرپەرشتیاری گشتیی ڕەوەندی کوردستان لە دەرەوە

ئاسۆز ڕەشید، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری گرووپی ئای کیو

دوکتۆر محەممەد مستەفا، نوێنەری ئەنجومەنی سووریای دێموکرات

جێگای ئاماژەیە نوێنەری حیزب لەم کۆبونەوەیەدا لەگەڵ بەشێکی بەرچاو لە کەسایەتییە سیاسییەکان دیدار و چاو پێکەوتنی هەبوو.