
ڕۆژی پێنجشەممە ٧ی خاکەلێوەی ١٤٠٤، بە بەشداریی هەیئەتێکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، ڕێوڕەسمێک بە بۆنەی نەورۆزی کوردەواری لە پارلەمانی وڵاتی دانمارک بەڕێوە چوو.
لە دەستپێکی ڕێوڕەسمەکەدا دێنیز بەرخودان، پێکهێنەری ئەم ڕێوڕەسمە بەخێرهاتنی بەشداربووانی کرد.
لە بڕگەی دواتر دا کۆمەڵێک پەیام پێشکەش کران کە بریتی بوون لە:
پەیامی نەورۆزی پارتی SF لەلایەن "کاستن هۆنگ"، پەیامی "ماتیاس تیسفای" وەزیری پەروەردەی دانمارک، پەیامی نەورۆزی "پیتێر هۆمێڵ گارد" وەزیری دادی دانمارک،
پەیامی "جان ئی یۆرگێنسێن" ئەندام پارلەمان لە سەر لیستی ڤێنسترا، پەیامی "مێتێ ریسمەن" ئەندامی پارلەمان لە سەر لیستی سوسیال دێموکراتەکان، پەیامی "زینا ستامپ" ئەندام پارلەمان لە پارتی رادیکال ڤێنسترا ، پەیامی نەورۆزی "ڤیلی سوونات' ئەندامی پەڕلەمان لە پارتی SF، پەیامی "پێر کاونسێن" ئەندامی پارلەمانی یەکیەتیی ئورووپا لە سەر لیستی پارتی ئینهێدلیستن، پەیامی "لاس هاوگارد" ئەندامی پارلەمان لەسەر لیستی سوسیال دێموکراتەکان، پەیامی "یێنس یۆل" ئەندامی پارلەمان لە پارتی سوسیال دێموکراتەکان، پەیامی نەورۆزی “سەردال بێنلی”وتەبێژی پارتی SF، پەیامی "لارس ئەسلان راسموسێن" ئەندامی پێشووی پەڕلەمانی دانمارک، پەیامی "تۆبیاس رەحیم" هونەرمەندی بەناوو بانگی کورد و دانمارکی.
دواتر کتێبی "فێربوونی کوردی" کە لەلایەن دێنیز بەرخودانەوە نووسرابوو، بە ئامادەبووان ناسێندرا.
لە بڕگەیەکی دیکەدا رۆیا ئالیۆیۆ، چەند وتەیەکی لە سەر نەورۆز پێشکەش کرد.
لە نێوئاخنی ڕێوڕەسمەکەدا هونەرمەندان بەنگین عەفرینی و بەناز حەمەجەزا، چەند گۆرانی و هۆنراوەیان پێشکەش کرد.
رێوڕەسمەکە بە گۆڤەند و دیلانی کوردی لەلایەن "کۆما ئاڤا"ی شاری ئارهوسی دانمارکەوە کۆتایی پێ هات.