
کاک مستەفا هیجری، سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بە بۆنەی جێژنی ڕەمەزان، پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاو کردەوە.
دەقی پەیامەکە بەم چەشنەیە:
جێژنی ڕەمەزان، بۆنەی پیرۆزی موسوڵمانان، لە هەموو موسوڵمانانی جیهان، بە تایبەت لە هاونیشتمانانی موسوڵمان لە کوردستان پیرۆز بێت.
لە کاتێکدا یادی ئەم بۆنە ئایینییە دەکرێتەوە کە کۆمەڵگەی کوردستان، بە هەموو بیروباوەڕێکی جیاوازەوە، ساڵی نوێ و جێژنی نەورۆزیان بەرز ڕاگرت.
هیوادارم جێژنی ڕەمەزانیش، ببێتە هەوێنی لێبوردەیی، یەکڕیزیی نیشتمانی و پتەوبوونی تەبایی خەڵکی کوردستان دژ بە زۆرداری و هەموو جۆرە ستەمێک.
هەموو ڕۆژێکتان جێژن و بە هیوای ڕزگاری و دواڕۆژێکی ئازاد.
مستەفا هیجری
سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران
٩ی خاکەلێوەی ١٤٠٤ی هەتاوی
٢٩ی مارسی ٢٠٢٥ی زایینی