کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەشداریی هەیئەتێکی پەیوەندییە نێونەتەوەییەکانی حیزبی دێموکرات لە سێمینارێکی تایبەت بۆ وەزیری دادی دانمارک

17:03 - 10 خاکەلێوه 2725

ڕۆژی شەممە ٩ی خاکەلێوە (٢٩ی مارسی ٢٠٢٥)، هەیئەتێکی پەیوەندییە نێونەتەوەییەکانی حیزبی دێموکرات پێکهاتوو لە هەژار دەشتی و دانا ئەلیاسی، بەشدارییان لە سێمینارێکدا کرد کە بۆ وەزیری دادی وڵاتی دانمارک ڕێکخرابوو.

سێمینارەکە تایبەت بوو بە پرسی مافی منداڵ و توندوتیژی بەرامبەریان، کە وەزیری داد خۆی یەکێک لەو قوربانییانەیە و کتێبێکی لەسەر ژیانی منداڵیی خۆی و توندوتیژی باوکی بەرامبەر بە ئەو نووسیوە.

لە وتەکانیدا ئاماژەی بە ڕێژەی زۆری توندوتیژی دژی منداڵان کرد کە تا ئەمڕۆش کێشەیێکی گەورەیە بۆ کۆمەڵکای دانمارکی و باسی لە هەوڵەکانی خۆی وەک وەزیری داد لەو چوارچێوەیەدا کرد.

لە میانەی چالاکییەکەدا شاندی حیزب لەگەڵ چەندین بەشداربوو و لە گفتوگۆ لەگەڵ وەزیر باسیان لە منداڵانی کوردستان کرد کە لە سایەی کۆماری پەت و سێدارەدا بەشیان فەقیری و نەداری، توندوتیژی، بێ دایک و باوکی، بوون بە منداڵی کار، خۆکوشتن، ئاڵوودەبوون بە ماددەی هۆشبەر و دەیان نەگبەتی ترە.

هەموو لایەک کۆک بوون لەسەر ئەوەی کە دەبێ بۆ نەهێشتنی ئەو دیاردەیە و بۆ دابینکردنی ژیانێکی ئارام و بێ توندوتیژی بۆ منداڵان، کە پێشەڕۆژی هەر نەتەوەیەکن کاری جیددی بکرێ.