
ڕۆژی یەکشەممە ١٠ی خاکەلێوەی ٢٧٢٥ی کوردی، بەشێک لە ئەندامانی کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە وڵاتی فەڕانسە، بەبۆنەی ١٠ی خاکەلێوە ڕۆژی شەهیدانی کوردستان لە گۆڕستانی پێرلاشێز سەردانی گڵکۆی شەهیدانیان کرد و یادی شەهیدانیان بەرز ڕاگرت.
لەو سەردانەدا ئامادەبووان بۆ ڕێزگرتن لە گیان شەهیدانی کوردستان ساتێک بە بێدەنگی ڕاوەستان و پەیمانیان لەگەڵ شەهیدانی ڕێبەردا نوێ کردەوە.
بەڕێز ئەردەڵان عەبدوڵڵاهی ئەندامی کۆمیتەی فەرانسە باسێکی کورتی لەسەر ڕۆژی شەهیدان و لەخۆبردوویی پێشەوای نەمر قازی محەممەدی پێشکەشی ئامادەبووان کرد.
لە کۆتاییدا ئامادەبووان چەپکەگوڵی ڕێز و وەفایان لەسەر گۆڕی شەهیدان دانا و بۆ جارێکی دیکە پەیمانییان نوێ کردەوە کە درێژەدەری ڕێگای شەهیدان دەبن.