
ڕۆژی شەممە ٩ی خاکەلیوەی ١٤٠٤ (٢٩ی مارسی ٢٠٢٥)، لە وڵاتی بریتانیا و لە شاری لەندەن، کێبڕکێی وەرزشی جۆدۆ لە ئاستی گەرەساڵان بەڕێوە چوو.
لەم کێبڕکێیەدا کە لە کێشی ٦٠ کیلۆدا بەڕێوەچوو، ئەندامێکی حیزبی دێموکرات بە ناوی یاسر حەیدەری پلەی یەکەم و خەڵاتی زێڕی وەدەست هێنا.
یاسر حەیدەری ئەو خەڵاتەی بەبۆنەی ١٠ی خاکەلێوە ڕۆژی شەهیدانی کوردستان پێشکەش بە ڕوحی پاکی هەموو شەهیدانی کوردستان کرد.
کاک یاسر حەیدەری لەدایکبووی شاری بانەی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە و بڕوانامەی زانکۆی لە ئاستی کارناسایی باڵای وەرزشی و دانی ٣ی جۆدۆ هەیە و هاوکات ڕاهێنەر و ناوبژیوانی جۆدۆ بووە و ئەندامی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە وڵاتی بریتانیایە.