
ڕاگەیاندراوی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەبارەت بە پەیامی بەڕێز عەبدوڵڵا ئۆجالان
ڕۆژی پێنجشەممە ٩ی ڕەشەمە پەیامی بەڕێز عەبدوڵڵا ئۆجالان سەرۆکی بەندکراوی پارتی کرێکارانی کوردستان، لە لایەن هەیئەتی دەم پارتی بە بەشداریی کۆمەڵێک کەسایەتیی سیاسیی لە شاری ئیستانبۆڵ، ڕوو بە بیروڕای گشتی خوێندرایەوە.
حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران کە هەمیشە باوەڕی بە ڕێگاچارەی ئاشتییانە وەکوو باشترین بژاردە بۆ چارەسەرکردنی پرسی کورد لە هەموو بەشەکانی کوردستانە، بەچاوی ئەرێنی لەو بابەتە دەڕوانێ و هیوادارە ئەم پرۆسەیە بە باشترین شێوە ڕەوتی ئاسایی و یاسایی خۆی بپێوێ و ئاکامی دڵخوازی هەر دوو گەلی کورد و تورکی لە تورکیە لێ بکەوێتەوە.
حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران
دەستەی کارگێڕی
١مارسی ٢٠٢٥
١١ی ڕەشەمەی ١٤٠٣