کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

سەردانی بنەماڵەی شەهیدان و بەرزڕاگرتنی ڕۆژی ١٠ی خاکەلێوە لە ڕۆژاوای کانادا

01:17 - 13 خاکەلێوه 2725

كومیتەی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئیران لە ڕۆژاوای كانادا، ئەمساڵ لە ١٠ی خاكەلێوە، ڕۆژی  شەهیدانی کوردستاندا، سەردانی بنەماڵەی شەهیدانی کرد.

هەیئەتی ئێجرایی كۆمیته پێكهاتبوو لە هاوڕێیان كەیۆمەرس بەیگی بەرپرسی كۆمیتە، سمایل ئێبراهیمی بەرپرسی پەیوەندییەكان و  كۆزاد وێژه بەرپرسی بەشی ماڵیی كۆمیتە، سەردانی   بنەمالەی سەربەرزی شەهیدانیان لە شاری ڤەنكوڤەری کانادا كرد و لەلایەن کۆمیسیۆنی کۆمەڵایەتیی حیزبەوە لەوحی ڕێزلێنانیان پێشکەش کردن.

لەم سەردانەدا كە دو ڕوژی خایاند، هەیئەتی کۆمیتە وێڕای ڕێزگرتن لە یاد و ناو و خەباتی  شەهیدانی سوورخەڵات و ئەمەگناسی بەرانبەر ئازارەکانی بنەماڵە و کەسوکاری شەهیدان،  جارێکی دیکە پەیمان و بەڵێنی وەفاداری بە ئامانج و ڕێبازی پڕ لە شانازیی شەهیدان و بەردەوامی ڕێگای خەباتیان تا وەدیهاتنی ئامانجەكانی شەهیدان و ڕزگاریی کوردستایان نوێ کردەوە.