کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دەسبەسەرکرانەوەی چالاکێکی مەدەنی لە سەقز

11:49 - 23 خاکەلێوه 2725

ڕۆژی چوارشەممە ٢٠ی خاکەلێوەی ١٤٠٤، نەریمان ڕەندانی، چالاکی مەدەنیی خەڵکی سەقز جارێکی دیکە لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم چالاکە مەدەنییە بە بێ بەڵگەی یاسایی لە شوێنی کارەکەی و لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانەوە دەسبەسەر کراوە.

ڕۆژی سێشەممە ٧ی ڕەشەمەی ١٤٠٣، نەریمان ڕەندانی بە دانانی بارمتەی ٦٠٠ میلیۆن تمەنی و بە شێوەی کاتی لە بەندیخانەی سەقز ئازاد کرا.

ئەم چالاکە مەدەنییە پاش کۆتاییهاتنی قۆناغەکانی لێپرسینەوەکەی لە یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەتییەکانی ڕێژیمەوە لە سنە بۆ بەندیخانەی سەقز ڕاگوێزرابوو.

شەوی چوارشەممە ٣ی ڕێبەندانی ١٤٠٣، نەریمان ڕەندانی کە لە بواری هونەر و مۆسیقادا چالاکیی هەیە، بە بێ بەڵگەی یاسایی لە پێوەندی لەگەڵ مانگرتنی گشتیی نا بۆ سێدارە لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانەوە دەسبەسەر کرا.