کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەڕێوەچوونی نەورۆزی خاکیپۆشان لە نەشڤیل تەنێسی ئەمریکا

21:47 - 25 خاکەلێوه 2725

ڕۆژی یەکشەممە ٢٤ی خاکەلێوەی ١٤٠٤، ڕێوڕەسمی نەورۆزی خاکیپۆشان بە بەشداریی ئەندام و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە نەشڤێڵ تەنێسی (کوردستانی بچووک) بەڕێوە چوو.

ئەم ڕێوڕەسمە بە بەشداریی بەرچاوی کوردانی هەر چوارپارچەی کوردستان بەتایبەتی کوردانی باشوور، بۆ ڕێزگرتن لە بەرخۆدان و جێژنی خاکێپۆشانی ڕۆژهەڵات بەڕێوە چوو و پشتیوانیی خۆیان بۆ خاکیپۆشانی ڕۆژهەڵات بە پۆشینی جلوبەرگی ڕەنگاوڕەنگی کوردی و بەتایبەتی خاکی ڕاگەیاند.

ڕێوڕەسمەکە بە شایی و خۆشیی بەشداربووان کۆتایی پێ هات.