کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ناڕوونیی چارەنووسی هاووڵاتییەک پاش زیاتر لە یەک مانگ

10:53 - 26 خاکەلێوه 2725

سەرەڕای تێپەڕبوونی نزیکەی یەک مانگ لە کاتی دەسبەسەرکرانی عەبدوڵڵا ئەژیر، هاووڵاتیی خەڵکی گوندی "سەروکانی" سەر بە شاری پیرانشار، سەبارەت بە چارەنووسی ناوبراو زانیارییەکی ورد لەبەر دەستدا نییە.

 ئەم هاووڵاتییە کوردە لە ماوەی دەسبەسەرکرانیدا لە دەسپێڕاگەیشتن بە پارێزەر و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەی بێبەری بووە.

تاکوو ئێستا بەدواداچوونی بنەماڵەی عەبدوڵڵا ئەژیر بە مەبەستی ئاگاداربوونەوە لە چارەنووسی کوڕەکەیان بێ ئاکام بووە.

ئەم هاووڵاتییە لە ڕۆژی ٢٦ی ڕەشەمەی ١٤٠٣دا بە بێ بەڵگەی یاسایی لە شوێنی کارەکەی خۆی و لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕژیمەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

هێزەکانی ڕێژیم لە کاتی دەسبەسەرکردنی ئەم هاووڵاتییەدا دەستیان بەسەر هەندێ کەلوپەلی کەسیی ناوبراودا گرتبوو.

عەبدوڵڵا ئەژیر تەمەن ٤٥ ساڵ، کوڕی مستەفا، خێزاندارە و سێ منداڵی هەیە.

تاکوو ئێستا سەبارەت بە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ئەم هاووڵاتییە کوردە زانیارییەکی ورد لەبەر دەستدا نییە.