کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دەسبەسەرکردنی باوکێک لە جیاتی کچەکەی و ناڕوونیی چارەنووسی دوای مانگێک

12:33 - 1 بانەمەڕ 2725

سەید جەماڵ تەها ، هاووڵاتییەکی خەڵکی شنۆ، ٣٧ ڕۆژ لەمەوبەر لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە بەهۆی دەستپێڕانەگەیشتن بە کچەکەی گەوهەر تەها دەسبەسەر کرا و تا ئێستا لە بەندیخانەی ئەو شارە ڕاگیراوە و چارەنووسی ناڕوونە.

 گەوهەر تەها بەهۆی دۆسییەسازی لە کاتی ئاهەنگەکانی نەورۆزی کوردستان و گوشاری هێزەکانی ڕێژیم ناچار بووە ئێران بەجێ بهێڵێت.

بەپێی ڕاپۆرتی کوردپا، سەید جەمال تەها ڕۆژی ١٤ی ڕەشەمەی ساڵی ١٤٠٣، بە توندوتیژی لە ماڵی خۆیدا لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانەوە و لە دۆسییەسازییەکدا لە جیاتی کچەکەی دەسبەسەر کرا.

سەرچاوەیەک بە کوردپای ڕاگەیاندووە. سەید جەماڵ تەها لە یەکەم ڕۆژەکانی دەسبەسەرکردنیدا لە گرتنەگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی شنۆ تووشی ئەشکەنجەی توند بووە و دوای تێکچوونی باری جەستەیی بۆ نەخۆشخانە گوستراوەتەوە.

گەوهەر بە تۆمەتی ''سەرپێچیکردن لە هێزەکانی ڕێژیم و تێکدانی ئەمنییەتی گشتی'' بانگی لقی یەکەمی دادگای گشتی و ئینقلابی شنۆ کرا. ناوەندە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیم بەەهۆی دەسپێڕانەگەیشتنیان بەو کچە، باوکییان لە جیاتی ئەو دەسبەسەر کردووە.