
بۆ پشتیوانیی له که‌مپه‌ینی سێشه‌ممه‌کانی نا بۆ له‌سێداره‌دان کۆمه‌ڵێک له شاعیران و هونه‌رمه‌نده ناوبه‌ده‌ره‌کانی ئێران له هه‌و‌ڵێکی هاواهه‌نگدا که‌مپه‌ینی "شێعری ژیان له به‌رامبه‌ر له‌سێداره‌دانـ"ـیان ڕاگه‌یاند.
ئه‌ندامانی که‌مپه‌ینی "شێعری ژیان له به‌رامبه‌ر له‌سێداره‌دان" که کۆمه‌ڵێکی به‌رچاو له هونه‌رمه‌ند و شاعیرانی ناسراوی ئێرانی له‌خۆ ده‌گرێت، کۆمه‌ڵێک شێعریان له دژی سزای له‌سێداره‌دان و پشتیوانیی که‌مپه‌ینی سێشه‌ممه‌کانی نا بۆ له‌سێداره‌دان بڵاو کرده‌وه.
له‌و که‌مپه‌ینه‌دا سه‌ره‌ڕای بڵاوکردنه‌وه‌ی شێعر وه‌کوو ناڕه‌زایه‌تی به‌رانبەر سزا دژه‌مرۆییه‌کانی ڕێژیم هاتووه: "نه ته‌نیا هونه‌ر وه‌کوو چه‌ک له به‌رامبه‌ر له‌سێداره‌دان به‌کار دێنین به‌ڵکوو داوا که کۆمه‌ڵگه‌ی جیهانی ده‌که‌ین له به‌رامبه‌ر شه‌پۆلی نوێی له‌سێداره‌دانه‌کاندا بێده‌نگ نه‌بن".
هه‌روه‌ها له‌و که‌مپه‌ینه‌دا به‌نیسبه‌ت ڕۆڵ و گرنگیی شێعر و هونه‌ر وه‌کوو که‌ره‌سته‌ی به‌ره‌نگاریی و ژیانه‌وه نووسراوه: "ئێمه ده‌نووسین، چونکه له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌ین که شێعر توانیویه‌تی توانایی خۆی له سستکردنی کۆت و به‌نددا نیشان بدات، ئێمه ده‌نووسین چۆن باوه‌ڕه‌مان وایه ئیمکانی جێبه‌جێکردنی دادپه‌روه‌ری به گیان ئه‌ستاندنیش ده‌بێت و له بیرۆکه‌یه‌کدا که په‌ت به جێگه‌ی وشه حوکم ده‌کات ده‌بێت شێعرێک بچێنین که ژیان دروست بکات".
نووسه‌رانی به‌یاننامه‌ی که‌مپه‌ینی "شێعری ژیان له به‌رامبه‌ر له‌سێداره‌دان" وێڕای باسکردن له به‌کارهێنانی له‌سێداره‌دان وه‌کوو مێکانیزمی سه‌رکوت و به‌رپرسایه‌تیی هونه‌ر و شێعر له به‌رامبه‌ردا نووسیویانه: "ڕێژیمی ئێران که چه‌ند ده‌یه‌یه سزای له‌سێداره‌دانی به سه‌ر خه‌ڵکێکدا سه‌پاندووه که له ده‌ستی زوڵم و سته‌م هیچ په‌نایه‌کیان نییه، له ئێستادا هیچ وێژدانێک له‌م جیهانه‌دا ناله‌رزێت و بۆ جارێکی دیکه و به‌م زووانه سۆنامیی مه‌رگ و تۆڵه‌ستێنی له خه‌ڵکی ناڕازی، گیانی هه‌زاران که‌س له مه‌ترسیدایه".
که‌مپه‌ینی "سێشه‌ممه‌کانی نا بۆ له‌سێداره‌دان" له ڕۆژی سێشه‌ممه ٩ی ڕێبه‌ندانی ١٤٠٢ی هه‌تاوی، له‌لایه‌ن به‌ندکراوانی سیاسیی ئێرانه‌وه ڕاگه‌یەندرا.